KDC

دەروونیشت وەك جەستەت پێویستی بە ڕاهێنانە 

لە پشت هەر کارێك کە مرۆڤ رۆژانە خۆی پێوە سەرقاڵ دەکات و کاتێکی بۆ تەرخان دەکات، بێگوومان هاندەرێكی لە پشتەوەیە. هەندێجار هاندەرەکە دەرەکیەو کەسەکە لە پێناو دەوروبەرەکەی کارەکە بە ئەنجام دەگەیەنێت، کە لەوێدا جگە لە فشار و ماندووبوون و دڵتەنگی هەست بە وەرگرتنی وزەو خۆشی ناکات. بەڵام هەندێجاریش کەسەکە لەناویدا
کڵپەیەك وهاندەرێكی مەزن هەیە بۆ کردنی کارەکەی، کە لەم بارەیاندا کۆمەڵێ کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەسەکە بەجێدەهێڵێت، لەبەر ئەوەی خواستی داواکردن بۆ ئەو کارە لەلایەن خۆیەوەیەتی و هیچ فشارێکی دەرەکی نیە.
لەبەرئەوەی دەروونمان لە جەستەمان زیاتر ماندووبوون و بێزاری و فشاری دەکەوێتە سەر، پێویستە ڕەچاوی ئەم هۆکارە گرنگ و ئەرێنیانە بکەین کە بەهۆی ڕاهێنانکردن بە دەروونمان دروست دەبن:
١. تۆ هەست دەکەیت کە خاوەنی دەروونێکی کە لە جەستەی خۆتدایە و دەتوانی هەستی پێبکەیت و بیناسیت.
٢. هەستکردن بەو خۆشیەی کە لەکاتی ڕاهێنانی دەروونیدا وەریدەگریت، لە ڕێگەی ڕژاندنی هۆرمۆنی ئیندۆرفین و دۆپامین کۆمەڵێ هۆرمۆنیتر بۆ دڵخۆشی.
٣. دۆزینەوەی زۆر سەرچاوەی خەزنکراوی ناو خۆت کە دەتوانی بیان بینی و کاریان لەگەڵدا بکەیت.
٤. وەرگرتنی هێزێك بۆ بەرەنگاربوونەوەو کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی نەرێنی و سترێس.
٥. باشترکردنی توانای پلاندانان و گەیشتن بە ئامانج.
٦. بەهێزکردنی بەرگری لەش لە نەخۆشیەکانی (سەر ئێشە، دڵ، شەکرە، زامی گەدە، کۆئەندامی هەناسە، گورچیلە، خوین و شێر پەنچە)
٧. باشتر کارکردنی جەستە و دەروون بەشێوەیەکی گشتی.
٨. بەرزبوونەوەی ئاستی داهێنان و چارەسەرکردنی کیشە.
٩. خەوێکی باشترو بە کوالیتێ.
١٠. بڕوا بەخۆبوونێکی بەهێزتر
١١. ڕاگرتنی ئارامی خۆت و بەجێهێشتنی کاریگەری ئەرێنی بۆ سەر دەوروبەر
١٢. باشتر خۆ ناسین
١٣. ژیان لە دیدی خۆتەوە جوان دەبینی و کار دەکەیت بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و سروشتێکی پاك و دڵگیرتر.
١٤. سوپاس گوزاری بەوەی کە هەتە و دەتبێ.
١٥. سود وەرگرتن لە هەڵەکان و کارکردن لەگەڵیاندا، ئەوە دەزانی کە هەموو هەڵەدەکەین، بەڵام ئێستا بۆ تۆ گرنگترە.
١٦. هەستی لە ئێستادا ژیان لە تۆدا زۆرتر دەبێ و بەمەش ژیرتر دەبی و بەئاگاتر دەبی لەوەی کە لە دەوروبەرتدا ڕوودەدات.
١٧. ڕاهێنانکردن بەدەروون هیچ پارەیەکی تێناچێ و هەموو دەتوانین بیکەین، تەنها ٥ تا ١٠ خولەك لە ڕۆژێکدا دەتوانێ گەورەترین گۆڕانکاری لە تۆدا بکات.
١٨. دەتوانی لە هەر شوێنێکدا بێت ڕاهێنانی دەروونی بکەیت، لەبەر ئەوەی تۆ لەوێدا تەنها پیویستت بە بیرکردنەوە، وێنەی خەیاڵ و هەستەکانت هەیە و هیچ جموجوڵێکی جەستەی پێویست نیە.
ئەمانەو زۆر هۆکاریتر بۆ ئەوەی کە بەردەوام ڕاهێنان بکەین بە دەروونمان و ئەو بەشە شاراوەیەی ناوەوەمان پەراوێز نەخەین. ئەوە بزانە کە تۆ چۆن تەنها یەك جەستەت هەیەو دەبێ خەمی بخۆیت، بەهەمان شێوەیش دەبێ خەمی ئەو بەشە نەبینراوەی ناو خۆت بخۆی کەتەنها موڵکی تۆیە و تەنها خۆتی کە دەتوانی بیگەیتێ و بیبینی، ئەگینا خەڵكیتر دزیت لێدەکەن و دەتوانن بگەنە ئەوێ و چۆنیان بوێ بەو شێوە یاریت پێبکەن. لە ئەنجامی بێ کۆنتڕۆڵی دەرووندا کۆمەڵێ کیشەی بەردەوام و نەهامتی و بیرکردنەوەی نەرێنی و نەخۆشیە جەستەیی و دەروونیەکانی بەدواوە دەبێت.
سەرکەوتوبن

م. عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی نێودەوڵەتی

___

واخەریکە..!

KDC

پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی عێراق دوادەخرێت

KDC

جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات و منداڵان تووش دەبن

KDC
KDC

FREE
VIEW