KDC

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

سەنتەری خزمەتگوزاری کۆچی سویدی لە ماشتا رایگەیاند، کۆچبەرێکی بێشوماری ئوکرانی داوای پەنابەری دەکەن و، پێر کاراتسیان لە بەشی ڕۆژنامەوانی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، کە دۆخەکە زۆر تایبەتە.

ئێکسپرێس ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە لەسەر دۆخی نالەباری سەنتەری خزمەتگوزاری کۆچ لە سەندبیبێری، کە چەند سەدان کەس لە هەفتەی ڕابردوو بە ڕیز بۆ پەناگە دەوەستان، پۆلیسیش رایگەیاندووە، زۆەینەیان کۆچبەرانی ئۆکرانین.

ئانگ جۆهانسۆن کە لەگەڵ خەسووی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا هاتوونەتە سوید، گوتی: “خەڵک لە دۆخێکی خراپدان و زانیارییەکانیش بە نزیکەیی نییە، ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەکرێنەوە کە جۆرێک کارت بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێن، دەنگۆی دیکە هەیە کە پێشوازییەکی دیکە لە ماشتا کراوەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی کۆچبەرانی ئای ئێچ ئەی زانیاری لەو جۆرەی تێدا نییە”.

لە کاتی گەیشتنیان لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەم بەیانییە، سەدان کەس نۆرەیان گرتبوو.

کاراتسیان لە بەشی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، ئەوە حاڵەتێکی تایبەتە، کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر خزمەتگوزاری کۆچ و کۆمەڵگا بە گشتی، ئەمە مانای ئەوەیە کە لە دەرەوەی ناوەندەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەری ڕیزی درێژ هەیە، خزمەتگوزاری کۆچبەران بە چڕی کاردەکات بۆ ئەوەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ هەموو داواکارییەکان بکات، سەرچاوەکان دووبارە دابەش بکات و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ بدۆزێتەوە.

___

بەڤیدیۆ: کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا

nusar1

رۆژا جیهانی یا نەهێلانا کارکرنا زارۆیانە

KDC

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

KDC
KDC

FREE
VIEW