KDC

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەکەون

هەفتەی ڕابردوو گەورەترین هەوڵی کۆچی نایاسایی لە مەغریبەوە بۆ ئەوروپا درا، کە 2500 کۆچبەر بوون و، یەکێتی ئەوروپا و مەغریب سوورن لە سەر رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب، بەنیازن هاوکاری نێوانیان بەهێز بکەن لە بەرانبەر کۆچی نایاسایی، بەرپرسێکی ئەوروپی دوای وتووێژ لەگەڵ ناسر بۆریتای وەزیری دەرەوەی مەغریب، رایگەیاند، ئەوان ڕازی بووین کە هاوکاری نێوانیان بەهێز بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کۆچبەران و پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی کۆچبەران.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی رابردوو، نزیکەی 2500 کۆچبەری باشووری ئەفریقا هەوڵیان دا لە سنووری دەوروبەری مەیلیای ئیسپانیا، لە باکووری مەغریبەوە بیبڕن، بەڵام شکستیان پێهێندرا، هاوکات هەوڵێکی دیکەی 3200 کۆچبەری دیکەیش لە نێوان هەینی و سێشەممەدا شکستیان پێهێندراوە.

لە لایەکی دیکەوە چالاکوانانی مافی مرۆڤی مەغریب، ڕەخنەیان لە هەماهەنگی نێوان دەستەڵاتدارانی مەغریب و ئیسپانیا گرتووە بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەران.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێن، کە دەستەڵاتدارانی مەغریب، سەدان کۆچبەریان دیپۆرتی باشووری ئەفریقا کردووەتەوە.

بە گوێرەی وەزارەتی نێوخۆی ئیسپانیا، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 40 هەزار کۆچبەر لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە وڵاتەکەی.

___

لەسەر پەیماننامەی لۆزان سیاسەتمەدارێکی کورد نامەیەک ئاڕاستەی بەرپرسی ناوەندی سوید دەکات

nusar1

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ باجیۆ

nusar1

وەزیری بەرگری ڕووسیا دوای دیارنەمانی بۆ ماوەیەک دەرکەوتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW