KDC

هەڵەبجە زامێکە بە جەستەی گەلێکی زامدارەوە 

فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد

لە 16ی ئاداری ساڵی 1988، ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بە چەکی یاساخکراوی نێودەوڵەتی شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و بەو هۆیەوە زیاتر لە(5000)هاوڵاتی کورد شەھید بوو، ھەروەھا زیاتر لە(15000)هاوڵاتی دیکەش زامداربوون، كەزۆریان هێشتاش بەو زامەوە دەناڵێنن. كە بەداخەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بێدەنگبوون لە ئاست ئەو كارەساتە، تەنانەت وەک پێویستیش گرنگیان بە کارەساتەکە نەدا لە باسكردنیش، کە بە هەموو پێوەرێک لەکەیەکی زۆر گەورە بوو بەسەریانەوە، دڵنیام ویژدانیان بەردەوام ئازاریان دەدات، یاخود هەر بە سروشتی خۆیان ویژدانێکی دوژمنکارانە و خوێناویان هەبووە و هەیە.
ئەوەی پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێ، ئەوەیە کەوا ڕژێمی عێراق بەو کردەوە چەپەڵەی نیشانیدا، کە کورد هاوڵاتی عێراقی نییە و خاکی کوردستانیش هی عێراق نییە، بەڵام بەداخەوە یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێگرە لەوەی کوردستان قوتاری بێت لەو هەموو کارەساتانە، تا بەڵكو ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆی، بۆ ئەوەی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان هەروا نەکرێتە کێڵگەی تاقیکردنەوەی چەک و هەروەها جێگای چاوتێبڕینی زاڵمانی ناوچەکە.
ئیدی جەستەی زامداری هەڵەبجە بەشێکە لە جەستەی زامداری کوردە بە درێژایی مێژوو.
بۆ چارەسەریش باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی کارەساتی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شەرمەزارتر نەبێت، ئەوەیە کە بوار بە گەلی کورد لە باشووری کوردستان بدرێت تا ڕێز لە (93%)ی دەنگی کوردستانیان بگیرێت و گشتپرسی(25/ئەیلول/2017) ببێتە بنەما بۆ چارەسەری تەواوی کێشە کەڵەکەبووەکانی زیاتر لە سەدەیەکی نێوان بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق. چونکە تەواوی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق بەوەی ئەمڕۆشەوە کە کورد تێیدا گوایە شریكە( بەڵام کەمینەیە ) لەگەڵ چارەسەری کێشەی کورد نین و تەنها ئەوکاتە بە هاوڵاتی عێراقیان دەبینن کە ئیشیان پێیان ھەبێت، ئەگەرنا شتێک نییە لە نیەت و بیرکردنەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ چارەسەری داخوازی کورد و کوردستان، بەهەموو دامەزراوە و دەزگا و ئۆڕگانە فەرمی و نافەرمییەکان، دوا نموونەش بڕیاری دادگای فیدڕالی بوو سەبارەت بە نەوت و غازی کوردستان لە (15/شوبات/2022) کە گوایە نا دەستووریە کە بەپێوەری یاسای نەوت و غازی سەردەمی ڕژێمی شمولی(بەعس) وپێوەری دەوڵەتی تاک لایەن و(قائد الضروری) بوو .
یادی زام و کارەساتی هەڵەبجە و ھەموو زامەكانی وەك ئەنفال و راگواستن و كوشتنی بە كۆمەڵ و بێ مافی كورد….ھتد، بکرێتە دەرفەتێک بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە ئیتر بەسە کوشتن و لەناوبردنی هاوڵاتی کورد کە لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆی،بەڵام دەکوژرێت و کەس ھەر باسیشی ناکات.
واتە با زامی هەڵەبجە ببێتە دەرچەیەکە بۆ چارەسەری دۆزی کورد، پێویستیشە سەرکردایەتی سیاسی کورد بەجدی کاری لەسەر بکات و تەواوی دام و دەزگا و ئۆرگانەکانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئاشتیخواز بۆی بهێنە سەر هێڵ، بۆ كۆتایی ھێنان بە زامداری كورد، لەتەک ئەوەشدا پێویستە حکومەتی هەرێم و پارتە سیاسیەکان ڕێز لەو هەموو قوربانی و زامە گەورەیە بگرن و گرنگیەکی زیاتری پێ بدەن و بە کردەوە کار بۆ هەڵەبجە بکەن و واز لە دروشمی باق و بریق بهێنرێت و کار بۆ ساڕێژی زامی جەستەی هەڵەبجە بکرێت کە ئاوێتەی جەستەی زامداری هەموو کوردە.

___

گرنگی دیالۆگی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا

nusar1

ئەوروپییەک لە وڵاتی کوردان بە کرمانجی کەوتە بازارەوە

nusar1

شەنگال خەمێکی لەیادنەکراو

KDC
KDC

FREE
VIEW