KDC

هەڵەبجە لەهزری مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە 

ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند

هەموو ساڵێک ئالەم کاتەدا ئازارەکان و برینە قووڵەکانی چەکی کیمیایی جەستەو گیان لە کوردستان وەکو گوڵە نێرگز سەردەردەکات و چڕۆ دەکاتەوە ، هەموو ساڵێك لەم یادە شکۆدارەدا هەموو مرۆڤایەتی غەمگین غەمگین لەبەردەم پەیکەری عومەر و خاوەرەکەمان ماتەمینی ئەو ڕۆژە تاڵە ڕادەگرن لە ١٦ / ٣ / ١٩٨٨ کە ڕۆژێکی تاریك بوو بۆ مرۆڤایەتی .. برینەکان و جەستەکان هەروەکو خۆیان ماون ، زۆرێك لەو بەرکەوتانە ئێستاش دەناڵێنن بەهۆی ئازارو بەرکەوتەیان .. نە کۆمەڵگای جیهانی وە نە حکومەتی فیدراڵێ ئاوڕێان لەو هەموو ئازراو جەستەیە نەداوەتەوە .. لە سەرانسەری جیهان ڕەوەندی کوردو کوردستانیان دەستەگوڵ و مۆمی شەهید بوونی بە سەدان پیاوی پیرو ژن و منداڵێ کوردستان لەسەر مەزارو جێگەو مونێمۆنت و پەیکەرو هێماو سومبڵێ مرۆڤایەتی دادەنێن .
لە ووڵاتی من ئاوڕ دانەوە بۆ برینەکان سەختن .. ئاوڕ لە میژووی نەتەوەیەك زۆر ئەستەمە ، خەڵك و ژیان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ و بەیانی دەڕوانن کەدەبێت داهاتویان چی بێت ، کوردستان وەکو برینداێکی بەسەرچوو وە بەردەوام چۆڕەی خوێنی لێ دێت ، هەموو ساڵێك ئێمە ئاڵایەکی خوێناوی نوێ دەچەقێنین لەسەر خاکی ئەم ووڵاتە .. یاد کردنەوەی کیمابارانی هەڵەبجەو شێخ وەسانان و ئاغجەلەرو دۆڵی بالیسیان و چیا سەر بڵندەکان .. یادەوەریەکی تاڵن بۆ ئەو مرۆڤانەی کە هزرو بیریان لەلای هەڵەبجەی سیماو سومبڵێ مرۆڤایەتی جیهانی یە .
کێ ئاوڕ لەو برینە قووڵانە دەداتەوە ! کێ دەنگی ئەو هەموو کوردانە دەبیستێت کە ڕۆژگارێك بە غازی کوشندە لەناو بران و ژێر خاك کران و ئاسەواری ئەو گازەش لە ئێستادا ماوەتەوە . بێگومان کەس ! ئەو ئەزموونە سەربازی یە کە ویستیان چەکی مرۆڤ کوژ تاقی بکەنەوە لەسەر مرۆڤ و گیاندارو ڕووەك و سروشت ، هەر ئەو دەسەڵاتانەن ئێستاش چەکەکانی تر تاقی دەکەنەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ، هەرجارەی لە ووڵات و جێگایەك ، هەرجارەی لەماڵ و لە نیشتیمانێك ، ئەوەی کەوا دەمێنێتەوە لە هزرو بیرمان بۆ ئێمەو نەوەکانی داهاتوو ، تەنها ئەو ڕۆژگارانەیە کە باران لە بارانەوە گۆڕا بۆ بارانی گازی کیمایی و هەڵەبجەش لە هزری هەموو مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە .

___

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

nusar1

ئەگەر حکوومەت ئەمەی بکردایە هاوردەکردنی ڤاکسینی بەلاش دەبوو

KDC

شەوی یەڵدا چیە؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW