بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و چیک و سلۆڤینیا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکەن.
حکوومەتی پۆڵەندا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و کۆماری چیک و سلۆڤێنیا ئەمڕۆ سێشەممە، وەک نوێنەری ئەنجومەنی ئەوروپا، سەردانی کیێڤ دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەم سەردانەدا، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و دێنیس شمیاڵ سەرۆکوەزیران کۆدەبنەوە.