KDC

لەساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید       ڕەھەندەکانی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دژ بە کوردستانیان 


عومەر ھەمزە ساڵح
‎                                ماستەر لە جوگرافیای سیاسی
           
‎    ڕژێمی بەعس لە ژەھراوی کردنی کوردستان مەبەستی بوو گەلی کورد لەسەر نەخشەی جیھان بسڕێتەوەو بەبێ جیاوازی کۆمەڵکوژی خەڵکەکەی بکات و ژینگەی ناوچەکەش ھەمووی ژەھراوی بکات بۆ ئەوەی ھەموو زیندەوەرێک لەناوبەرێت , کیمیاباران کردن کە بەگەورەترین تاوان دەژمێردرێت کە بەرامبەر مرۆڤ کراوە و کارێکی سلبی کردە سەر جەماوەری کوردستان , ئەمەش لەئەنجامی بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ( عێڕاق) وەک لەو بەڵگەنامەدا نیشاندراوە  ,( بڕیاری ژمارە / ١٦٠مێژوی بریار /  ٢٩ – ٣ – ١٩٨٧ , دەرچوو کەتێدا ھاتووە:
‎  یەکەم: عەلی حەسەن  مجید دیاریکرا بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی بەعس لەھەموو ناوچەکانی باکوور .
‎   دووەم: بۆ جێبەجێ کردنی مەبەستەکانی بەعس دەسەلاتی تەواو دەگریتە ئەستۆ لەھەموو دەزگا مەدەنی وسەربازییء ئەمنیەکاندا .وەبەشێوەیەکی تایبەت ئەء سەلاحیاتانەی پێدراوە .
‎سێیەم: ئەم لایانەی  خوارەوە لەناءچەکانی باکوور پەیوەندییان بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەرێمایەتی وە ئەبێء پابەندئەبن بەبریارء رێنماییەکانی کەدەری دەکات.کەبە پێی ئەم بریارە پێویستە لە سەریان جێ بەجێ بکەن.
‎١. ئەنجوومەنی تەنفیزی ناوچەی ئۆتۆنۆمی .
‎٢. پارێزگارانی پارێزگاکانء سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی سەربە وەزارەتی حوکمی مەحەلی.
‎٣. دەزگاکانی موخابەراتء ئەمنی ناوخۆ ئیستخباراتی عەسکەری.
‎٤. سەرکردەکانی جەیشی شەعبی .
چوارەم: سەرکردەسەربازییەکان لەناوچەکدا پایەندئەبن بەئەمری ھەڤال ئەندانی سەرکردایەتی ھەرێمایەتی ھەرچی پەیوەندیبە (یەکەمی)ئەم بریارەوە ھەبێ.
پێنجەم:کاربەم بریارە ئەکرێ لە رێکەوتی دەرچوونیەوە ھەتاکاتێکی دیاری نەکراو .
‎وەھەموو کارکردنێک بەوئەحکامە یاسایانەوە ئەوەستێت کە دژی ئەم بریارەن .
                                        ئیمزا  
                               سەددام حوسێن
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆرش

علی حسن المجید) کە ئامۆزای (سەددام حسێن)بوو، دەسەڵاتی ڕەھای پێ درا، بە پێی بڕیارێکی دواتریش کە لە ٢٠/٤/١٩٨٧ دەرچوو بە ئیمزای (سەددام حسێن )چەندین دەسەڵاتی تریشی پێدرا بە جارێک بوو بە فەرمانڕەوای (حاکمی) ڕەھای باکووری عێراق،  ھەر لەبەر ئەو پشتیوانەش بوو دەیویست دەسەڵاتی تەواوی خۆی بەکار بھێنێتء ئەوەی (محمد ھمزە زوبێدی )کە پێش (علی حسن المجید )بەرپرس بوو کە پێی نەکرابووـ علی حسن لە ماوەیەکی کورت و بەرنامە رێژیدا بەئەنجامی بگەیەنێت ھەر بۆیە کەوتە جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی لە سەرەتادا کۆمەلێک کۆ بوونەوەی جیاجیای لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ء دام و دەزگا حیزبی ء حکومیەکان پیاوانی رژێم ئەنجامدا و لەو کۆبونەوانەدا بەڕاشکاوی سیاسەتی حکومەت و حیزبی بەعسی پێ ڕاگەیاندن بەرامبەر بە گەلی کورد بەگشتی و ھێزی پێشمەرگە و دێھاتەکانیش بۆ ڕونکردنەوە کۆمەڵێک رێنمایی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پیلانەکەیان کە لە سەرەتادا پێویستە سەرجەم گوندەکانی کوردستان نەمێنن و خانووەکانیان لە گەڵ زەوی تەخت بکرێن و ڕەزوباخ و کێڵگەء دارستانەکانیش بسووتێت وە ناوچەکانیش بکرێنە شوێنی قەدەغەکراو، لەو بارەوە لە کۆبوونەوەی رۆژی ١٠ی نیسانی ١٩٨٧ دا، لە میانی کۆبوونەوەیەک بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی بەعس و حکوومەت و ئاسایش و ئامادەبوون، لەو دانیشتنەدا بڕیاری خاپوور کردنی گوندەکانی پێ ڕاگەیاندنء پیلانەکەشی بە دوو قۆناغ دیاری کردووە بۆ جێبەجێ کردنی یەکەمیان لە رۆژی ٢١/٤/ دەست پێ دەکات و لە رۆژی ٢١/٥ کۆتایی پێدێت. وە دووەمیش لە رۆژی ٢١/٥ دەست پێ دەکات و لە ٢١/٦/١٩٨٧ کۆتایی پێ دێت. بڕیار بوو تا ئەو رۆژە (٢١/٦) سەرجەم ئەو گوندانە نەمێنن ھەر لەبەر ئەوبوو لەسەرەتا وە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کەسەرجەم خەڵکی ناوچەکان لە ڕێگای موختارەکان ء بەرپرسی جاشەکان ئاگادار بکرێن بۆ ئەوەی خەڵکەکە گوندەکان بەجێ بھێڵن، لەھە مان کاتدا بەچەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی وەکو بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی , ئەم چەکانەش کاریگەری سایکۆلۆجی ئەوەندە گەورەیان ھەبوو, کەتەنانەت ھێزە باش و پڕچەکانیش پاش ماوەیەک ورەیان دەشکاوڕایان دەکرد , ھەربۆنموونە عیراق لەنێوان سالانی ١٩٨٣ – ١٩٨٨ نزیکەی (١٩٥) جار چەکی کیمیاویان بەکارھێناوە کەبەجارێک ورەی سوپای ئیرانی دابەزاندبوو چونکە زەرەرو وزیانەکان یەکجار زۆر بووە کەنزیکەی  (٥٠) ھەزارسەرباز مەزندە کراوە , (سەددام حسێن) , ئاگاداری سیاسەتی نێودەوڵەتی بوو لەسەردەمی جەنگی ساردا , پاش ئەوەی دڵنیابوو کەچەکی کیمیاوی چ کاریگەرییەکی لەسەر دوژمنە دەرەکیەکانی ھەبوو ,ئەوجا ئاراستەی بەرھەڵسکارانی  ناوخۆی کرد, لە مانگی ٥ی ١٩٨٧ دا عیراق بووە یەکەم دەولەت کەگازی کیمیایی لەدژی ھاوڵاتیانی خۆی بەکارھێنا , ھۆکارە دەرەکیەکان دڵنیایی دابوو بەسەرانی عیراق بۆ بەکارھێنانی چونکە ڕژێم دلنیابوو کە دەوڵەتان بەتایبەتیش زلھێزەکان بێ دەنگ دەبن, ھەربۆیە عەلی حەسەن مەجید ,لەڕۆژی  ٥- ٦- ١٩٨٧ دا , لەبارەگای بیرۆی رێکخستنی باکوور لەشاری کەرکوک , لەگەڵ گەورەبەرپرسانی حکومەتدا بەڕاشکاوی باسی ئەوەی کردووە ئەگەر دانیشتوانی گوندنشینەکانی کوردستان , گوندەکانیان چۆل نەکەن وئامادە نەبن بێنە ئۆردوگا زۆرەملێ یەکان ئەوا بەکیمیایی لیێَان دەدەین , ئەم ووتانە بەکردەوە لەلایەن ڕژێمەوە جێ بەجێ کرا ھەروەکو .

١- بۆیەکەمجار لەڕۆژی ١٥ – ٤ – ١٩٨٧دا , ھێزی ئاسمانی عیراق بەگازی کیمیاوی لەگوندەکانی سەرگەڵوو بەرگەڵووی دا ,لەباریزگای سلیمانی و ھەمان رۆژھێرشکرایە سەر بارەگای (پ–د–ک ) لەزێوە شکان لەپاریزگای دھۆک نزیک بەسنوری تورکیا ,
٢- بۆڕۆژی دوایی واتا لە ١٦- ٤-١٩٨٧ دا , ھەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانیان بەھۆی دوازدە فرۆکەی جەنگی بە شێوەیەکی چر بە چەکی کیمیاوی و گازی خەردەل بۆردوومانیان کرد کە نزیکەی(١١٠) کەس کوژران کە لەوانە (٢٣) کەسیان منداڵی خوار چوار ساڵان بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون لە کاتێکدا کە بریندارەکانیان ھێنان بۆ رانیە و دواتر ڕەوانەی خەستەخانەکانی ھەولێر کران بۆ مەبەستی تیمارکردنیان لەلایەن سەرانی بەعس بەسەرپەرشتی (حسن الدوری) کە بەڕێوەبەری ئەمنی ھەولێر بوو(٧١) کەسیان لە بریندارەکان بردوو شوێن بزرکران، شایەنی باسە بریندارەکان لە زیندانەکانی بەعس رێگا نەدرا تیمار بکرێن و تەنانەت لە ھەموو پێداویستی ژیان بێ بەش کران وەک (نان وئاو) تاکوو ھەریەکەیان لە شوێنی خۆیان مردن و وەھەندێکیشیان بەزیندوویی لە شوێنی نادیار زیندە بەچاڵ کران , پێویستە بگوترێت کاتێک بریندارەکان گەیشتنە نەخۆشخانەی شاری رانیە,جەماوەری رانیە ھەڵوێستێکی وەفاداری وکوردانەیان نیشاندا بەکۆمەک کردن و خوێن بەخشین وشاردنەوەی کۆمەڵێک لەبریندارەکان کەئەم ھەڵۆێستەی شارەکە مایەی سەرسورمانی بەعسیەکان بوو      .

*سەرانی ڕژیم ئامانجیان لە بەکارھێنانی چەکی کیمیاویی بۆئەوەبووکە  :-
١- بۆچاو ترساندن و توانایی بەرگەگرتنی ئەو چەکە بەرامبەر بەھێزی پێشمەرگە وخەڵکی گوندنیشینەکان چەندە .
٢- بزانێت تاچەند دەوڵەتانی جیھان بەتایبەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاردانەوەیان بەرامبەر بەعیراق چۆن دەبێت  کەزانی نەبوونی ھیچ جۆرە بەرھەڵستی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی نی یە , ئەوا ڕێگا خۆشکەری زیاتر بووبۆ ئەوەی لەداھاتوو زیاتر لەبەرەکانی شەڕدا بەبڵاوی بەکاربھێنێت , ھەربۆیە ئەگەر سەیر بکەین لەسەرجەم ھێرشەکانی ئەنفالدا پێش پەلامارەکان , بەوچەکە لەشوێنە مەدەنیەکان دراوە یان ئەگەر لەھەرلوتکەیەک وگردێک کەھێزی پێشمەرگە بەرگری تێداکردبێت بەو چەکە بەرپەرچ دراوەتەوە , وەکو :-
١- لەئەنجامی ئازاد کردنی شاری ھەڵَەبجە،  ھێزەکانی عێراق  پەلامارێکی دڕندانەیان لە ڕێگای ھێزی ئاسمانی و تۆپبارانێکی زۆر خەست لە رۆژی ١٦/٣/١٩٨٨  دا بە چەکی کیمیاوی لە شاری ھەڵبجەیان دا و شەھیدکردنی (٥٠٠٠) کەس و بە ھەزاران کەسیش بریندار بوون، کەژمارەیەکی زۆر لەو بریندارانە تاکو ئێستا بەھۆی سەختی برینەکانیان و کاریگەری ماددە کیمیاویەکە چاک نەبوونەوەو بەردەوام گیانیان لەدەست دەدەن یان تاکو ئێستاش وەک کەم ئەندام لەئێش و ئازاردان .

گازی کیمیایی ھەڵە بجە  زۆرجیاوازە لەوچەکەکۆکوژیانەی کەلەلای مرۆڤایەتیەوە ناسراون,بەگویرەی قسەی پڕۆفیسۆر (کریستین گۆزدین ),دەڵێت (سەدام بەتایبەتی کۆکتێلێکی ,تێکەڵەیەکی ,دروست کردبوو بۆھەڵەبجە کەلەچەندمادەیەکی کیمیایی پێک ھاتبوو,کەبریتی بوون لەغازی خەردەل- غازی دەمار, سارین و ,ھەندێ سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کەتەنانەت غازی سیانیش بەکارھاتووە ).                      
٢- ھێرشی کیمیایی رۆژی ٢٥ی ئاب بۆسەربارەگای لقی یەکی پارتی لە زێوەشکانی نزیک سنووری تورکیا ,لەیەک کاتدا بە ١٢ فرۆکەبەخەستی ناوچەیەکیان پانایی شەست میل وقووڵایی بیست میل بۆردومانکرد, بەخێرای کۆمەڵێک گوندیان کردەنیشانە وژمارەیەکی زۆر بوونە شەھیدو ,لەگەلی بازێ کەزیاتر لە سێ ھەزارلەژن و منداڵ وگەنج بەکیمیایی یان بەگرتن و لەھەمان شوێن گوللە بارانکراون ولەگۆرێکی بەکۆمەڵدا کەلەلایەن سەربازانی رژێم کە بەماسکی گازو دەسکێشەوە لاشەکانیان کۆکردنەوەو لەو گۆرەبەکۆمەڵەدا پاش سوتاندنیان خۆڵیان بەسەرداکردوون .

وئەمە بێجگە لەوەی کە تاکو ئێستاش ژینگەی ناوچە کە بەھۆی کاریگەری مادەکیمیاویەکە بۆ ژیانی مرۆڤ لەبار  نیە و کاریگەری لەسەر گشت لایەنەکانی ژینگە ھەیە، چونکە مادەکانی کیمیایی پێک ھاتبوون لە :-
١- گازی مەستەردیان , کەسوتێنەرە , (دی- ئین – ئەی) کەدەبێتە ھۆی شێرپەنجە وشێواندنی گەشە .
٢- گازی سارین و تابوت , کەدەبێتە ھۆی کوشتن یان کەم ئەندام بوون و ببێتە ھۆی دروستبوونی نەخۆشی دەروونیی ھەتاھەتایی .
٣- وەھەروەھا دکتۆرەکانیش , گومان لەوە دەکەن کە گازی (ڤی ئێکس) و یەکەی بایۆڵۆجی (ئەلفۆکسیۆن) یش بەکارھاتووە ,    
٤- تیمێکی پزیشکی عەدلی , کەلەلایەن پزیشکانی مافی مرۆڤ ومیدڵ وۆچەوە نێردرابوو, لە١٠ی حوزیرانی ١٩٩٢دا نموونەی خۆڵی گوندی برجینێی بادینانی کۆکردۆتەوە : نموونەی خۆڵەکەیان دواتر لەدەزگای بەرگریکردنی کیمیایی وبایۆلۆجیی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیای مەزن ,شیتەڵ کرانەوەو پاشماوەی یان تیا دۆزرایەوە , کە بە سارینیش دەناسرێ, لەگەڵ پاشماوەی گازی خەردەلدا
٥ – لە کتێبی (ھەڵەبجەوئەنفال)ی سالار حەمەسورباسیرە, لەبەشێکدا باس لەوپەیوەندیانە دەکات کەلەرۆژگاری  خۆیدا بەعس لەعیراقدا لەگەڵ دەوڵەتی ئەڵمانیا وکۆمپانیا بەرھەمھێنەکانی گازی کیمیاویداھەیبووە لەو رووەوە رژێمی عیراق سودێکی گەورەوفراوانی لەوکۆمپانیا ئەڵمانیانە وەرگرتووە بۆ پتەوکردن و گەشەپێدانی پیشەسازیی سەربازیەکانی بەتایبەتی گازەکۆمەڵکوژەکان ,کەواتا دەوڵەتی ئەڵمانیاش ھاوبەشبوون لەوکارەساتانەی بەسەر کوردا ھێنران .
٦- سالار مەحمود, لەکتێبی( ئەنفال و دادگا ), دەڵێت (رێکخراوی چاک ,بەدواداچوونی تەواوی ھەبوولەسەرئەو ھاوڵاتیە ھۆڵەندیەی کەناوی (فرانس ڤان ئانرات)  کەیارمەتی رژێمی سەدامی دابوو ,لەدابینکردنی گازی ژەھراوی و بەتایبەتی لەو جۆرەی کەساڵی١٩٨٨دا بەکارھاتووەلەکوردستان ,بۆ بردنە بەردەم دادگا و وەھەروەھا رۆژنامەو میدیاکانی ھۆڵندە رەخنەی توندیان گرت لەوکەسەوبەیەکێک لەتاوانبارە سەر سەختەکانیان لەقەڵامدا کەئەمەش  بوە ھۆی سزا دانی.

** – وەپێویستە بگوترێت بەشێوازی تریش مادەی ژەھراوی دژ بەمرۆڤیان بەکارھێناوە ھەروەکو :-    

  • کوشتنی کورد بەژەھری (سالێۆم ) سێڕوانی ناوچەی مەرگە لە ٢٤- ١١-١٩٨٧ دا , نمونەیەکی ترن کە سەرانی رژێم لەرێگای یەکێک لەسیخورەکانی مادەی سالیۆمی کردبوەناو ماستاوەوە بۆ کۆمەڵێک پێشمەرگەو ھاوڵاتی لەئەنجامی ئەم کارەتیرۆرستیە ( ١- خدیجە حسین ئەمین تەمەن ٦٤ساڵ , ٢- سریعە مەلا محرەم کەکچی ئیمام جومعەی مزگەوتی مەرگەبوو , ٣- وڕوداوەکەی بێستون مەلا عومەر پێشمەرگەی دێرین شەھید بوون وکۆمەڵێک تێکۆشەری تر کەماستاوە زەھرەکەیان خواردبوو برینداربوون لەوانە ( ١- دکتۆر محمود عوسمان , ٢- عدنان موفتی , ٣- مستەفا چاوڕەش , ٤- سامی شۆڕش , وەھەروەھا, شوان , ئاوات , تریفەی خوشکەزای مستەفا چاورەش ) . شایەنی گوتنە مادەی سالیۆم , وەک ژەھر بۆکوشتنی مشک بەکاردەھینرێ .
  • لە بەلگەنامەیەکدا کەلەبەرێوبەرایەتی ئەمنی ھەڵەبجەوە بە ژمارە(ش١-٩٦٣٤)ی رۆژی(٣٠\٥\١٩٨٦) ئاراستەی معاونیەکان کراوە,بریتییە لەم زانییاریانە کە بەرێوبەرایەتی ئەمنی سلێمانی لە(٢٦ – ٥ -١٩٨٦) بەکتابی ژمارە( ٨١٣٣) بۆی ناردوون , ئەویش لە بەڕێوبەراێتیی ئەمنی ناوچەی ئۆتۆنۆمیی وەرگرتووە بەکتابی ژمارە( م ٧٨/١٤٩٦٤)  لە  (١٨- ٥-١٩٨٦)کە چوار خاڵە بەم شێوەیەیە:    
    ١- لەمانگی نیسانی١٩٨٦ دا, ( ٥) لەکادیرەکانی حزبی شیوعیی دەرمانخواردوکران لەکاتی داوەتیاندا بۆ ماڵی کەسێکی ئاشوری لەگوندی نەھلەی سەر بەقەزای ئاکرێ, بەم ھۆیەوە , دوویان مردن ,کەیەکێکیان ( لازار حنا مانگێشی) یە سیانەکەی دییکەش نێردران بۆ ئیران بۆ چارەسەری .
    ٢- (٧ ) کەسی تر لەئەندامانی حزبی شیوعیی لەگوندی مۆسکای دھۆک بەھۆی خواردنەوە دەرمانخوارد کران , کەزۆر بەیان مەسیحی بوون .
    ٣- ھەواڵێکە گوایە کەسێکیان بەکرێ گرتووە, رۆنی خۆراکیی ژەھراوی تێکەڵ بە رۆنەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعیی بکات , بەڵام کەسەکە ھەواڵەکەی بە شیوعییەکان گەیاندووە.
    ٤-دیسان باسی دەرمانخواردن دەکات لەڕێگای تێکەڵکردنی لەگەڵ ویسکیدا , ئەم بەڵگەنامەیە ئەوە دەسەلمێنی کە رژێم ھەموو رێوشوێنیکی گرتووە بۆدەرمانخواردن ولەناوبردنی گەلی کورددا .

*ڕژێمی بەعس لەو دیوو سنورەکانیش وازیان لەکورد نەھێناوە , ھەروەکو کاتێک ئەوکوردانەی کەتوانیان خۆیان لەدەست شاڵاوەکانی سوپای عیراقی  یان دەربازبکەن بەرکیمیاوی وکوشتن نەکەوتن و ئاودیوی سنوری تورکیا بوون ,لەڕێگای بەکرێ گیراوەکانیان ( ئاردو – ھەویرو –نان )یان ژەھراوی کردوو کەبووەھۆی مردن وپەککەوتن  -ئیفلیج بوون  – لەش خوران – چاوئاوسان – ھەناسە سواری ,  نزیکەی (سێ ھەزار)کەس ,لەوانەیە ئەوکارەنامەردانە بەئاگاداری یاخود ھاوکاری دەوڵەتی تورکیاشەوە بووبێت لەبەر دووھۆ ,یەکیان , لەڕۆژی ٨- ٦- ١٩٨٩دا لەئۆردوگای ماردین ئەو نانە ژەھراویەیان دابەشکراوە , وەھەروەھا بۆجارێکی تریش لەئۆردوگای دیاربەکریش (١٧٠٠) کەس دەرمان خواردو کران ,ھۆی دووەم , چونکە نەی ھێشتوە پێکراوەکان چارەسەربکرێن و نەبواریشی داوە کە ھۆیەکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتان و ڕێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی مۆرڤ لێکۆڵینەوەی پێویست لەسەرئەوکارەبکەن , کەتورکەکان ھەردەم پاراستنی بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ ڕژێمی عیراقدا پاراستووە کەنەی وویستووە لێدانی کیمیایی لەسەر حکومەتی عیراق ئیسپات بێت بەتایبەتیش کەھەردوو ڕژێم لەسەر قڕ کردنی کورد کۆکن .  
*- گەلاوێژئادەم کەریم , لەکتێبی شایەتحاڵەکانی ئەنفال دەڵێت (لەقلعەی نوگرەسەلمان ,شەوێک نزیکەی ١٠٠ کەس لەژن و مناڵ وبەساڵاچوان مردن کەئەو ڕێژەیە لەچاو رۆژانی تر ڕێژەکە لەنیوان – ٥ تاکو ١٠کەس دەمردن , دواتربۆمان دەرکەوت کاربەدەستانی رژێم شەو دەرمانیان کردۆتە ناو تانکی ئاوخواردنەوە ھەرکەسێک لەو تانکیە ئاوی خواردۆتەوە کوشتوویەتی .

ئەوانەی دەرباز بوون لەکاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە و چونە ئێران پاش لێبوردنە گشتی یەکە ئەوانەی لەئێران گەرانەوە بەشێکیان لێ گرتن و تێکەڵ بەخەڵکە ئەنفال کراوەیەکەیان کردن و گەلێکیان لێ سەرنگوم کران ، ئەوەی تریشیان راپێچی ئۆردوگای (بەرحوشتر)ی لای ھەولێر کردن و لەوێ بە دەست بەسەری مانەوە تاکو راپەرینی بەھاری ساڵی (١٩٩١) ھەروەک و شایەتحاڵ (گەلاوێژ ئادەم کەریم) دەڵێت : ((کاتێک ئاوارەی ئێران بووین لەخێمەی تبلیغات بانگەوازیان کرد لێبوردنی گشتی ھەیە ، لەبەر زۆر ناخۆشی بارو گوزەرانمان ناچار بووین ، خەڵکەکە بەزۆری چوون و نۆرەمان گرت بۆ ناونوسین و بەدوو سێ رۆژ زۆربەی ئەو خەڵکانە ناوی خۆیان نوسی بۆ گەڕانەوە … ئینجا ھیلال ئەحمەریان لەگەڵ ناردین تاکو گەیشتینە ناو خاکی عێراق .. لەمەرزی تەوێڵە سەیارەیەکی زۆری عێراقی ئامادەبوون سواریان کردین ، کاتێک زانیمان لەتەوێڵەو خورماڵ لایان نەداو بەرەو ھەڵەبجە نەگەرانەوە بەرەو سەیدسادق رۆیشتن ئینجا بۆ تەواری سلێمانی و لەحەوشەکەدا ھەموومان بەیەکەوە بووین دەستیان کرد بەلێدانی خەڵکەکە پێیان گوتین ئێوە بۆ تەلەفزیۆن قسەتان کردووە گوتوتانە عێراق بەکیمیایی لەھەڵەبجەی داوە ، بۆ ماوەی بیست رۆژ لەسلێمانی ماینەوە دواتر رۆژێک گوتیان ئامادەبن ژن و پیاو ھەریەکەیان بەجیا بەرێگا رۆیشتین لەبەیانیەوە ھەتاکو شەو کەگەیشتین شوێنێکی بیابان بوو تەنھا یەک قەڵای گەورە ھەبوو بردیانینە ژوورەوە تەماشامان کرد بینایەکە لەناوەوە زۆر گەورەیە و خودا ئاگادارە و درۆ نی یە ئەگەر بڵێم جێگای نیوەی خانوەکانی ھەڵەبجە ی تیائەبووە وە سێ قات بوو خەڵکی زۆر تێدابوو کەئێمە چووین ، بەیانی لەخەڵکی ناو ئەوێمان پرسی ئێرە کوێ یە ؟ گوتیان قەلعەی نوگرە سەلمانە و ئێمە لەئەنفالەکانی قەراخ وجافەتی بوون، مێردەکەم کەناوی (ئەکرەم)بوو پێشتر ھیچ نەخۆشیەکی نەبوو بەڵام پاش ماوەیەک بەھۆی نالەباری ژیانمانەوە ئەکرەم مرد، بەمردنی ئەکرەم دایکی ئەکرەم ئەو شەوە تابەیانی لەسەر جەنازەکەی بوو ئەی گوت نابێت سەگ بیخوات من خۆم … قەپەی لەلاشەی ئەکرەم ئەگرت و ئەیگوت لاشەکەی خۆم ئەیکەمەوە ناوسکی خۆم با سەگ نە یخوات، دەمەو بەیانی دایکی ئەکرەم نازانم دڵی تەقی .. نازانم بەرگەی ئازاری مردنی ئەکرەمی نەگرت .. نازانم یان ئەو سوێندە بوو کەخوارد بووی ئەبێ مەرگیش لەیەکمان جیانەکاتەوە … بەسەر تەرمەکەی ئەکرەمی یەوە ئەویش گیانی دەرچوو .. ) , ئەمەیەکێک بوو لەژیانی قوربانیانی ئازاد بووەکانی ھەڵەبجە ).

___

کارەساتی 7ی پووشپەڕی 66ی شاری سەردەشت ،هەوڵێکی دیکە بۆ کوردقران

nusar1

نیگەرانی ئیسرائیل لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی تاران و واشنگتن

nusar1

ئێمەی ژن و خاک لەیەک دەچین

nusar1
KDC

FREE
VIEW