KDC

ئیسرائیل داوا لە ئەمەریکا دەکات ،سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری جیهانی دەرنەهێنێت

ئسرائیل داوا لە ئەمەریکا دەکات .کە سوپای پاسدارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لیستی تیرۆری ڕێکخراوە بیانییەکان لانەبات
چونکە ئەو لایەنە تاوانبارە بە کوشتنی چەندها مرۆڤی بێتاوان و لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر واتا حزبوڵڵا و وحوسیەکان ، جیهادی ئیسلامی فەلەستین ملیشیا لەیاسادەرچووەکانی عێراق

لەمبارەوە تەلئەبییب داوای لە واشتن کردووە ،سوپای پاسدارنی ئێران لە لیستی تیرۆری جیهانی دەرنەهێنێت
هەرچەندە میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە ،کە دەسەڵاتداری بایدن بیر لە دەرههێنانی سوپایی پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری جیهانی لەبەرامبەر ئێران پابەندی لە ناوبردنی چەکی بایلۆجی و ناوکییەکانی بێت ،بەڵام لەلایەن کۆمارییەکانەوە رووبەڕووی ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

ئەمەو بێت نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یایر لاپید وەزیری دەرەوە لە لێدوانێکی هاوبەشدا وتیان ” سوپای پاسدارنی ئێران ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە کە هەزاران کەسی کوشتووە و ئەمەریکیەکانیشی تێدایە

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سوپای پاسدارانی ئئێران واتەحزبوڵایە لە لوبنان و جیهادی ئیسلامی لە غەزە و حوسییەکان لە یەمەن و میلیشیاکانی عێراق و لە پشت پلانەوە بوون بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا دانرابوون »

جێی ئاماژەیە سوپای پاسداران لە ساڵی 2019دا لەلایەن دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە خرایە ناو لیستی ڕەشی تیرۆری وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە ،و
سوپای پاسداران یەکەم هێزی فەرمی سەربازی وڵاتێک بوو ،کە خرایە لیستی تیرۆرەوە

سۆران حەسەن

___

پلەی گەرما لە ووڵاتی کوەیت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

KDC

لێشاوی پەنابەران بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا زیاتر لەدووملیۆن کەس دەبێت

nusar1

سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی دانیشتووی ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW