KDC

پێستی مرۆڤ کۆپی کرا


زانایان و توێژەران، پێستێكی ئەلیكترۆنیان پەرەپێداوە كە هاوشێوەی پێستی مرۆڤ كاردانەوەی هەیە بۆ ئێش و ئازار.
كە لەرێگەی كۆپیكردنی دەمارەخانەی مێشكەوە و بە ناردنی ئاماژەی كارەبایی لەپێناو دروستكردنی كاردانەوەی دەستبەجێ كارەكەیان پەرەی پێداوە
توێژینەوە و داهێنانەكە لەلایەن زانایانی پەیمانگەی شاهانەیی بۆ تەكنەلۆجیا لە مێلبۆرن-ئوسترالیا (RMIT) ئەنجامدراوە، كە لەرێگەی كۆپیكردنی دەمارەخانەی مێشكەوە و بە ناردنی ئاماژەی كارەبایی لەپێناو دروستكردنی كاردانەوەی دەستبەجێ كارەكەیان پەرەی پێداوە.

پرۆفیسۆر مادو باسكاران، توێژەری سەرەكیی ئەو پرۆژەیە لەوبارەیەوە رایگەیاند، پێشتر نمونەیەكی هاوشێوەیان هەبوە و ئەوەش هەنگاوێك بوە بەرەو تێكهەڵكێشی نەوەی نوێی تەكنەلۆجیا پزیشكییە زیندوەكان و رۆبۆتە زیرەكەكان.
تا ئێستا تەكنەلۆجیایەك بونی نییە بەتەواوی ئەو هەستانە بگوازێتەوە بەرجەستەی بكات وەك مرۆڤ
هاوكات لایەنە زانستییەكەی ئەو كارەی خۆیانی رونكردوەتەوە و دەڵێت “ئێمە هەمیشە لەرێگەی پێستمانەوە هەست بە ئازاردەكەین، بەڵام كاردانەوەمان بۆ ئەو ئازارە تەنها لە خاڵێكی دیاریكراودایە، بۆ نمونە دەست لە شتی زۆر گەرم و زۆر تیژ دەدەین، بەڵام تا ئێستا تەكنەلۆجیایەك بونی نییە بەتەواوی ئەو هەستانە بگوازێتەوە بەرجەستەی بكات وەك مرۆڤ”.

وردەكاریی توێژینەوەكە كە لەبری پێست بەكاردەهێندرێت، لە گۆڤارێكی زانستیی تایبەت بە زیرەكیی دەستكرد بڵاوكراوەتەوە و وەك یەكێك لە داهێنانە كاتییەكان بە گەیشتن بە هەنگاوی داهاتو تۆماركراوە.
علی جمال

___

نزیک بونەوەی هالاند لە ڕیاڵ مەدرید

KDC

مێژووى دێرینى ئاسیاوی قازی کفرى

KDC

تۆیۆتا چیدیکە ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW