KDC

کلاسیکۆ

علی جمال

ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانی کاتژمێر ١١ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، دەبێتە شانۆی ڕووبەرووبوونەوەی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆبیرنابیۆ، کە هەموو جیهان جاوەڕیی دەکەن.
یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٦٦خاڵ لە پلەی یەکەم دێت، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٥١خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و، ١٥خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدەوەیە، یاریزان بە ٥١خای ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە بە تۆمارکردنی ٢٢ گۆڵ گۆڵکاری خولەکە دێت، ئاستێکی زۆر نایابی پێشکەش کردووە، بەڵام ئەگەر هەیە بەهۆی ئەو پێکانەی کە هەیەتی، بەشداری یارییەکە نەکات.
یانە شاهانەیەکە، لە خولی یانەپاڵەوانەکان، توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی ٨ لە یانەی پاریس سانجێرمان بباتەوە، لە قۆناغی ٨ ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە، هەرچی یانەی بەرشەلۆنەشە لە خولی یۆرۆلیگ، توانی لە یانەی گەلەتەسەرای تورکی بباتەوە لە چارەکی کۆتایی، یۆرۆلیگ ڕووبەڕووی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەبێتەوە.
لە مێژووی کلاسیکۆدا تا ئێستا ھەردوو تیپ ٢٤٨ یاریی فەرمیان ئەنجام داوە، یانەی بەرشەلۆنە ٩٦ جار سەرکەوتنی بە دەست ھێناوە و، ڕیال مەدرید ١٠٠ جار براوە بووە و، لە ٥٢ بۆنەش دا بەرانبەر بوون، یانەی ڕیال مەدرید، توانیویەتی ٤١٥ گۆڵ تۆمار بکات و، یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی ٤٠٤ گۆڵ تۆمار بکات، کۆی گشتی یاری کلاسیکۆ (بە یارییە نا فەرمییەکانیشەوە) ٢٨١ یارییان ئەنجام داوە، بەرشەلۆنە ١١٥ یاری بردۆتەوە لە بەرانبەر ١٠٤ بردنەوە بۆ ڕیال مەدرید و، لە ٦٢ یاریشدا بەرانبەر بوون، بەرشەلۆنە ٤٨٧ گۆڵ و ڕیال مەدرید ٤٥٨ گۆڵی تۆمارکردووە.
یانەی بەرشەلۆنە حەوت یارییە، تامی سەرکەوتنی نەکردووە، یارییەک یەکسان بووە، شەش یاریەکەی تریشی دۆڕاندووە.
چاڤی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، دەیەوێت ئاراخۆ یارمەتی دانی ئالڤیش بدات، تا مەترسی ڤینیسیۆس كەم بكاتەوە، لە هەمان كاتدا چاڤی دەیەوێت لاوازی ناچۆ بقۆزێتەوە، بەهۆی خێرایی دیمبلی، یان ئاداما تراوری، تا لەو لایە مەترسی بۆ سەر گۆڵی ریال دروست بكەن.

___

ناڤاندا رەڤەدندا کوردستانی ل باژارئ کالگاری ئاهنگا نەوروزئ ل دارخست

nusar1

نرخی یەک بەرمیل نەوت سەرو 118دۆلاری تێپەڕاند

nusar1

بەرەی پۆلیساریۆ :هەڵوێستی ئیسپانیا بەرامبەر بەبیابانی خۆرئاوا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

nusar1
KDC

FREE
VIEW