ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ردوو پێكوته‌ی فایزه‌ر و مۆدێرنا زیاد كرد كه په‌یوه‌ندییان به دڵی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
ئیداره‌ی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت كه دوای به‌كارهێنانی ئه‌و دوو پێكوته‌یه دیواری دڵی سه‌دان كه‌س واته (ماسولكه‌ی دڵ) تووشی هه‌وكردن بووه، ئاشكراشیكردووه كه له دوای به‌كارهێنانی 300 ملیۆن ژه‌مه پێكوته 1200 كه‌س تووشی هه‌وكردنی ماسولكه‌ی دڵ بوون.
ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان ئه‌مریكا ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و حاڵه‌ته زیاتر له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می پێكوته ده‌ركه‌وتووه له‌و 1200 كه‌سه‌ش 309یان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون كه ته‌مه‌نیان له‌خوار 30 ساڵییه‌وه بووه.