KDC

حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە هەولێری پایتەخت دەکات

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌ئاماده‌سازیدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، له ‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هاتووە، کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه‌ یادی نه‌ورۆز به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرێت به ‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر، له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ به‌پێی پێوانه‌ گه‌ردوونی و ئه‌ستێره‌ ناسییه‌كان و، ئاژانسه‌كانی بۆشایی ناسی جیهانی، ساڵی 2024 له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر، ساڵی كوردی ده‌گۆڕدرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌ئاماده‌سازیدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له‌وساڵه‌دا و، له ‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، نه‌ورۆز هێمای خۆڕاگری و به‌رخودانی گه‌لی ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه،‌ هه‌ندێك ناشاره‌زا له ‌مێژوو، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كورد و نه‌ورۆز لێك داببڕن به‌ بیانووی بێ بنه‌ما، هاوكات هه‌ندێك پیاوی ئایینی له‌باره‌یه‌وه‌ فتوای ناڕاست و چیرۆكی بێ بنه‌ما به ‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌ده‌ن.

وەزارەتەكە جەختیش لەوە دەكاتەوە، کە ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌س و لایه‌ك نادات، كه‌ بیه‌وێت سیمای جوانی بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان بشێوێنێت.

___

سەرۆکى فەخرى یۆڤانتوس کۆچى دوایکرد

KDC

یەکێتی ئەوروپا : بە ئامانجی ڕێگریکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بەبڕی 500ملیۆن یۆرۆ هاوکاری مەغريب دەکات

nusar1

ئێران سوپای پاسدارانی لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوە پێدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW