KDC

تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا

علی جمال

تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا دووبابەتن کە ناتوانرێت لەیەکتر جیا بکریتەوە چونکە مرۆڤەکان بەردەوام لەژیانی ڕۆژانەی پشتی پیدەبەستێت وە هەروەها خواستی کۆمەڵگا بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەردەوام لە بەرز بوو نەوەوەدایە بۆتە ئامرازێکی زۆر گرنگ بۆ ژیانی مرۆڤایەتی و دەورێکی باڵا دەبینێت لە کۆمەلگادا ٠
کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى خۆى دەگۆڕێت تا مۆدێلێک لە ژیانکردن بگوزەرێنێت و فۆرمێکى نوێ لە ژیانکردن دەستپێبکات، هەموو ئەو گۆڕانە مەزنانەى کە بەسەر کۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا هاتوون دیاردەى سروشتى و نەبوون، بەڵکو بەرهەمى ژیارى مرۆڤ بوون، لە مێژووى مرۆڤایەتیدا هەموو گۆڕانێکى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى وابەستە بووە بەو ئامێرە سادە و ئاڵۆزانەى کە مرۆڤ دروستى کردوون، مرۆڤ کاتێک توانیویەتى راو بکات کە تیر و رم و چەقۆى دروستکرد، گەیشتن بەسەردەمى کشتوکاڵى ئەو سەردەمە نییە کە مرۆڤایەتى پەى بە گرنگى کشتوکاڵ بردوە، بەڵکو لەوکاتەوە هەژمار دەکرێت کە مرۆڤ توانیویەتى کەرەستەیەک بەرهەمبهێنێت کە بتوانێت کشتوکاڵى پێبکات، مرۆڤ کاتێک توانى ئامێرى تەکنەلۆجى ئاڵۆز بەرهەمبهێنێت، خۆى ناونا مرۆڤى مۆدێرن بەو بیانوەى مادام تەکنەلۆجیا بەرهەمدەهێنم کەواتە من مۆدێرنم. لە رەهەندێکى ترەوە لەگەڵ ئەم گەشەسەندنە مادییەدا ترس، وەک دیاردەیەکى دەروونى لە مرۆڤدا سەرهەڵدەدات، ترس لە بێتوانایی لە روبەوروبونەوە، لە لەبرساندا مردن٠
لەکاتی ئیستادا تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پێشکەوتنی کایەکانی کۆمەڵگا کە لەهەمو کاروبارەکاندا پشتی پێدەبەستێت ئێستا سەردەمی تەکنەلۆژیا یە چونکە هیچ شوینێک نەماوە لەکۆمەڵگادا دەستی تەکنەلۆژیا یی نەگەشتبیت و کاریگەری نەکردبیتە سەر هەروەها لەم سەردەمەی ئیستادا تەکنەلۆژیا شۆڕشێکی گەورەی لەژیانی مرۆڤایەتی کردوە چونکە بەهۆی زۆر بونی ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا لەبوارەکانی ژیان کە بەجۆرێک چەندین پرۆسەی ئاڵۆزی کورت و ئاسان کردوە هەموو ئەرکەقورسەکانی سەرشانی مرۆڤی کەم کردۆتەوە و جیهانی وەک گوندێکی بچوکی لێ کردوە کە هەرشتێکت بوێت بەئاسانی دەگاتە دەستت لە هەرشوێنێکی جیهان بێت٠
سەرەڕایی هەموو ئەم گرنگییەی تەکنەلۆژیا لە ژیانی مرۆڤەکان لە لایەکى ترەوە هەمیشە مرۆڤایەتى فۆبیایەکى هەیە لە گەشەسەندنى تەکنەلۆجیا، ترسى مرۆڤ لە پێکدادانى جەنگى بۆمبە پێشکەوتوەکان و لەناوچونى رەگەزى مرۆڤایەتى، ترسى مرۆڤ لە بۆمبە بایۆلۆژییەکان، ترس لە نەمانى رۆڵى مرۆڤ لە پێشکەوتنى کۆمەڵگادا، لە پێویست نەبونى مرۆڤ وەک دەستى کار، تادەگاتە ئەوەى تەکنەلۆجیا پێویستى مرۆڤى بۆ مرۆڤ لەناوبردوە، هەنوکە ئێمە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان لەگەڵ یەکدا بەهۆى تەکنەلۆجیاوەیە، بە جۆرێکى تر تەکنەلۆجیا بەیوەندییەکانمانى رێکخستوە، ئالبیرت ئانیشتاین لە وتەیەکى دا دەڵێت “لەو رۆژە دەترسم تەکنەلۆجیا باشتربێت لە پەبوەندى نێوان مرۆڤەکانمان ئەوکات جیهان دەبێتە خاوەنى نەوەیەکى گەمژە”، تا دێت مرۆڤایەتى لەو ترسەى ئانیشتاین نزیک دەبێتەوە، مرۆڤایەتى ترسى هەیە لەوەى نەوەیەکى گوێرایەڵى تەکنەلۆجیا بەرێوەیە کە سیفەتى بەئامێربوو دەداتە مرۆڤ، لە ئێستادا ئەگەرى گۆڕانى جینات و بونیادى مرۆڤ بەهۆى ئامێرە تەکنەلۆجییەکانەوە لە ئایندە ئەگەرێکى بەهێزە.

ئەگەر سەیرێکی دوو دەیەی ڕابردوو بکەین، دەبینین تاکەکان بەشێوەیەکی سادە لەچوارچێوەی خێزاندا کاروبارەکانی خۆیان ڕادەپەڕاند، بەڵام ئێستا تەکنەلۆژیا هاتووەتە ناو ژیانی تاکەکان و ڕۆڵیشی لە دابڕانی تاکەکان و زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتیی و خێزانییەکاندا بینیوە.
تەکنەلۆژیا بەشێوەیەک کاری لەسەر بەکارهێنەرانی کردووە، کە تاکەکانی تووشی گۆشەگیریی و دەرچوون لە بازنە کۆمەڵایەتییەکاندا کردووەتەوە و سەریکێشاوە بۆ “ئالوودەبوون” بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەشڵێن: ئێستا لەبری ئەوەی تاکەکان ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا بەکاربهێنن، ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا ئەوان بەکاردەهێنن.

لەدونیای ئێستادا تێکنۆفۆبیا (Technophobia) بە مانای ترسە لە لەدەستدانى هێز و بەهاو ئایدۆلۆجیاى مرۆڤ، سەرکێشانە بۆ لەناوبردنى مرۆڤ، ترسى تاکى ئەم سەردەمە لە تەکنەلۆجیا ئەوەیە کە رۆژێک بێت تەکنەلۆجیا جێگەى یاسا و سیستەم و چاودیریکردنى مرۆڤ بگرێتەوە.

    ترسى مرۆڤى نوێ لە تەکنەلۆجبا ترسێکە کە درێژکراوەى ترسى مرۆڤە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتى، ئەم ترسە بەدوو فۆرم خۆى دەنوێنێت، یان ترسى بەهایە لە تەکنەلۆجیا یان ترسى مرۆڤە لە تەکنەلۆجیا.

    لە سەرەتاکانى  سەدەى بیستەمەوە تەکنەلۆجیا لەپاڵ گەشەسەندنیدا رۆڵى مرۆڤى بچوکتر کردۆتەوە، لە هەموو داهێنانێکى نوێدا کە مەبەست لێى سوودگەیاندن بووە بە مرۆڤایەتى، لە ئەنجامدا مرۆڤى کردۆتە کۆیلەى خۆى، ئێستا بەهاى تەکنەلۆژیا لە بەهاى مرۆڤ گرنگترە، چونکە تەکنەلۆجیا بۆ هەموو کارێک بەڵگەى پێیە، ئێمە ئێستا کۆیلەى تەکنەلۆجیاین، رێکخستنى کاتەکانى کارکردن، خێراى لێخورینمان بە ئۆتۆمۆبێل یان نۆرەکانى ترافیک لایک، سیستەمى بانکى و خێرایی لە گێڕانەوەى باج، بە ئەلەکترۆنیکردنى زانیاریەکانمان، بڵاوبونەوەى دەنگمان، دەستکاریکردنى وێنەکان ... هتد، ئەمانە هەموو نموونەگەلێکن کە مرۆڤى سەردەمیان کردۆتە کۆیلە، بۆیە ئێمە هەمیشە بۆ هەموو هەنگاوێکى ژیانمان ترسێکمان لە ناوەوە لەگەڵدا دروستدەبێت، مرۆڤایەتى ئێستا دیلى دەستى ئامێرە، هەم ئەو رێکتدەخات هەم تاوانباریشت دەکات، بەمە مرۆڤایەتى لە پاڵ پێشکەوتنى تەکنەلۆجیادا هێندەى تر بەهاى خۆى لەدەستدەدات.

___

کۆتا وتە

nusar1

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

کۆچبەرێکی دیکەی عێراقی لە سنووری پۆڵەندا گیان لە دەست دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW