KDC

کەپرێک لەکەناری ڕوبار ی خەیاڵ

لەتیف عومەر


بەسەرهاتی ئەم چیرۆکە ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵەکانی،شەستەکان ( 1963 بۆ 1964 )
چیرۆکێک کە لەو ساڵەدا لە ژیانی ئاواتی بچکۆلە
چی ڕویداوە، کە بەڕاست و دروست بەدڵێکی پڕ
لە میهرەبانی بۆمان دە گێڕێتەوە .
چەند خولەکێك بەکاتی خۆم ئەبەخشم بۆ ئەوەی
ئەو دیمەنانەی لە چاوی ئاواتەوە هاتوونەتە زمان
بیانخوێنمەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
( کەپرێك لە کەنار ڕوباری خەیاڵ)
ئەوەی لە بیرمە کۆتایی مانگەکانی خۆێندن بوو لە پۆلی سێی سەرەتایی بووم لە قوتابخانەی سەرشەقامی سەرەتایی کوڕان دوا جار ناوەکەی
گۆرا بە قوتابخانەی کوردی ، تازە باوکم شەهید کرا بوو پێیان ئەوت شەهیدی شۆڕش ، تا ئەو کاتە نەم ئەزانی مانای شۆڕش چییە، هەرچەندە بۆ خۆم مناڵێکی کەمێک چاپوك و چالاك بووم ، ئیتر ئەوەی ئەمبیست کەدەرو دراوسێ منیان بدیبایە پێیان ئەوتم
گۆناحە ، هەتیوە .
ڕۆژێك وانەی سروودمان هەبوو ، مامۆستا عودێکی بە دەستەوەبوو ڕووی کردە هەموومان، وتی ئەمڕۆ سروودێکی تازە فێر ئەبین بە خەتێکی گەورە لەسەر تەختە ڕەشەکە نووسی ( چەند شیرینە لام داروبەردی
وەتەنم ) مامۆستا ئەیوت و ئێمەش بەدوایا ئەمان وتەوە ، لەگەرمەی وتنەوەی سروودا بووین مامۆستایەك بە هێواش لە دەرگای پۆلەکەی داو هاتە ژورەوە چپەیەکی کرد بەگوێی مامۆستای وانەی سروود و گەڕایەوە ئەو دیوی دەرگای پۆلەکە ، پاشان مامۆستا سەیرێکی هەموومانی کردو دوا جار چاوی خستە سەرمن ، وتی ئاوات بچۆ بۆ لای مامۆستا نیهاد تۆی ئەوێ.
بەسەر سامییەوە هەستام سەیرێکی قوتابییەکانم کردو لەسەر خۆ چوومە دەرەوە مامۆستا نیهاد لەسەرم وەستابوو، قوتابخانەکەمان دوو نهۆم بوو پۆلەکەی ئێمە لە نهۆمی دوهەم بوو ، مامۆستا بەدەم زەردەخەنەوە هەروا یەک دوو قسەی بۆ کردم بەڵام من لە ترسانا هیچ تێ نەگەشتم تاگەشتینە پێ پلیکانەکان بۆ خوارە لەو نێوانەیا مامۆستا نیهاد ڕای گڕتم هەستم ئەکرد ئەویش وەک من ئەترسێ و هیچ تێ ناگەم ، بەپەلە دەستی کرد بە گیرفانی کراسەکەیا نیو دینارێکی قاوەیی دەرهێناو دایە دەستم وتی ئەوە بە ، بە دایکت بڵێ مامۆستا نیهاد بۆی ناردویت منیش هەر وا بەسەرسامییەوە نیو دینارەکەم لێ وەرگرت وتی بیخە گیرفانت لێت ون نەبێت ئێستا بگەڕێوە بۆ پۆ لەکەت لای کەس قسە نەکەیت .
بە ترسەوە ڕوو بەڕووی پۆلەکەمان گەڕامەوە و هەر بە بەرخۆمەوە ئەم وت بۆ ئەو نیو دینارەی دابەمن؟
بۆ ئەبێت ببییەم بە دایکم ؟ بەپەلە سەیرێکی هەموولایەکم کرد بزانم کەس نەبینیم لەدەرگای پۆلەکەم داو چومەوە جێکاکەی خۆم دڵیشم هەر تەپەی ئەهات .
٭٭٭٭
ئێمە لەخانویەکی بچۆلە دا ئەژیاین بە گڵ و قووڕ دروست کرابووزستانان دەبوایە کامان هەبوایە یان لەبنی خەرمانەکانا کۆی بکەینەوە هەر لە هاوینەوە دایکم مشووری ئەخوارد لەترس باران و دڵۆپە.
ماڵەکەمان کەوتبووە قەراخ شار لە دامێنەوە دەشتێکی چۆڵ بوو چەمێك دەشتەکەی کرد بوو بە دوو بەشەوە لەبەری ئەو بەرمان چەند خەرمانێک هەبوو، هاوینان دوای ئەوەی خەرمان هەڵ ئەگیرا ئێمە ئەچووین لەبنی خەرمانەکان جێ مابوو کۆمان ئەکردەوە .
ئەو ڕۆژانەی بچوینایە بۆ کا کۆ کردنەوە هەرکە ئەگەشتینە ناو چەمەکە چەند تاشە بەردێکی گەورەیان دانابوو بۆ پەڕینەوە ، پێش ئەوەی بپەڕینەوە دایکم پێی ئەوتم قوربانت بم ئاوات گیان
تۆ بچۆرەسەرەو من دەستێک بە ئەو ئەگەیەنم ئاگات لێبێت ئەگەر کەسێك دەرکەوت بانگم کە ، منیش بە بێزارییەکەوە سەر ئەکەوتم و بەبەر خۆمەوە ئەم وت دیسان میزی دێ. ئیتر منیش بە بەرائەتی ڕۆحی مناڵییەوە سەر ئەکەوتم و لەسەرەوە دەبوومە پاسەوان ، چاوەڕێم ئەکرد تاسەر ئەکەوت ئەگەر جار ،جارەش زۆری پێ بچوایە هاوارێکم لێ ئەکرد دە چیت کرد بۆ نەهاتی ؟
ڕۆژگار ئەهات و شەو بە دوایا ، شەوانە تاسەی خەرمان چەمە پێچاو پێچەکەی سەر ڕێگاو بە ڕۆژیش هەر هۆشم لای نیو دینارەکەی ما مۆستا بوو ،هەر ڕۆژێك مامۆستای نیو دینارەکەم بدیبایە هەموو گیانم ئەکەوتە لەرزین وام بیر ئەکردەوە کە هەموو قوتابییەکان چاویان لێبووە هەرچەند هیچ کەسیش نەبینین . منیش بۆ خۆم هەر باسم نەکرد.
لە هەفتەیەکا دوو جار تا سێ جار ئەم ڕێگای خەرمان و چەم و پاسەوانییە ڕووی ئەدا .
لەو ڕۆژەوە تەواوی گێڕانەوەکەی ئاوات لە مێشکما تۆمار بووە و واز لە ئاوات ئەهێنم خۆم بۆ تان تەواو ئەکەم.
٭٭٭٭
شەوێک دایکی ئاوات سەیری ئاواتی کردو کات دەرەنگ بوو
ڕووی کردە ئاوات، گیانی دایە شەو درەنگە بۆ ناخەوی هەوڵ بە بخەوی ،ئەبێت بەیانی بچین کا بهێنین ، ئیتر بۆ بەدبەختی ئاوات لەبری زوو بخەوێ هەر خەوی لێ نەکەوت ، بەقوڵی بیرکردنەوە گینگڵەی دابووخ خۆی وتەنی لەخەیاڵێکی خۆشا کەپرێکی لە کەناری ڕووبارێکا دروست کردبوو کە تاسەی ماندوو بوونی لێ بشکێنێ ، هەر هەمان شەو ئاوات بڕیاری دابوو ئەگەر ئەم جارە لە چەمەکە دایکی داوای لێکرد پاسەوان بێت ، بەجۆرێکی تر پاسەوانییەکەی بکات .
بەیانی لەکەڵ هەڵ هاتنی خۆری تازە ئاوات و دایکی نانو چای بەیانیان خواردوو پاشان گوێنیی بەتاڵیان هەڵکرت و ڕووەو دەشت بۆ ئەو بەری چەم و کا هێنان کەوتنە ڕێ ، ئاوات بەدەم ڕێوە سەرقاڵی دانانی پیلانێک بوو ئەگەر داوای لێکرا پاسەوان بێت ،لەپڕ سەری هەڵ بڕی کەسێکی دی لەدوورەوە ڕەشی ئەکردەوە ، چووە خوارە ئیتر نە دییەوە ئاوات هەر وەك ڕێبوارێکی ڕێگاکە هاتە بەرچاو و ئەقڵی، کاتێک گەشتنە چەمەکە خلبوونەوە بۆخوارەوە ،دایکی هەڵوێستەیەکی کرد ، ئاوات پێی وت بۆ وەستای ئەمجارەش؟
دایکی بەخێرای وەڵامی دایەوە ئا دایکت بە قوربانت بێ ، ئاوات ووتی باشە دایەگیان هیچ خەمت نەبێنت.
دایکی ئاوات دڵۆش بوو هەر وا تێ گەشتسبوو کە ئاوات هێستا هەر منداڵەو گەمژەیی منداڵی تیایە.
ئاوات زۆر بە خێرا ڕای کردە سەرەوە ،سەیرێکی خوارەوەی کرد هەرکەزانی دایکی لە پێچێکی چەمەکەیا لە چاویا ون بوو بەهەموو توانای خۆی دەستی کرد بە ڕاکردن تا توانی لە لا یەکی ترەوە پەڕییەوە ئەو بەری چەم و بە قەراخی چەمەکەیا ڕۆی
بەرەو ئەو جێگایەی دایکی بۆی ڕۆشت ، لە جێگایەکا هەڵوێستەیکی کردو لەپڕ بۆ خوارەوەی چەمەکە ئەیڕوانی ، خودایە چی ڕووی دا ؟ چاوەکانی کەوتە سەر دوو کەس ، کێ بوون ؟
چ کارەساتێ ؟ چ زوڵمێ ؟ چ حەزێکە بەو بەیانییە؟
چۆن مامۆستا نیهاد نیشتۆتە سەر دایکی ، خودایە چی ئەبینم ؟
ئاوات پێش ئەوەی بکەوێ بەزەوییا پڕ بە هەموو هێز و گەرووی خۆی هاواری کرد، مامۆستا نیهههههههههاد
هەر بە هاور هاوارەوە کەوتە بەرد هاویشتن بۆ هەردوکیان تا بەردە بارانیان بکات ، ئیتر لەگەڵ هاویشتنی بەردەکانیا کەوەت بە زەییا ، مامۆستا بە خێرای بە چەما دا گەڕا تا کەس نەیبینێ و خۆی ونکرد
دایکێ ئاوات بەترسو لەرزێکی زۆرەوە بە خێرای سەرکەوت بۆ سەرەوە بۆ لای ئاوات و بە توندی باوەشی پیا کرد ، چەند بەساقەو قوربانی بوو بەڵام ئاوات ماندوو بوو نەی ئەتوانی هیچ بڵێ .
دوو سێ ڕێبوار کە دەچون بۆ سەر کار لەوێوە پەیدابوون چون بە هاواریانەوە ، هەریەکەیان بە جۆرێک پرساری ئەکرد بۆ وای بەسەرهاتووە ئەم منداڵە ؟
دایکی ئاوت پێی ئەوتن نازانم ئێمە ئەمان ویست بچینە ئەو جێی خەرمانانە کەمێک کا کۆبکەینەوە لە پڕ کوڕەکەم وای بەسەرهات نازانم ماندوو بووە گەرمای بووە نازان ، نازانم ؟ یەکێ لە ڕێبوارەکان وتی بییەن بەکۆڵی منا با بێگەیەنمەنەخۆش خانە ، ئاوات لەسەر خۆ چاوەکانی هەڵ بڕی لە باوەشی دایکییا بوو ،پیاوەکانی بینی ، پێی ناخۆش بوو بۆ ئەوەی ئەوان تێ نەگەن یان پرسیاری زۆر نەکەن ئاوات سەیری کردن ڕوی کردە ئەو ڕێبوارەی قسەی کرد وتی خاڵۆ من باشم ئاگام لەخۆمە هیچ نییە سوپاستان ئەکەم خۆم ئەتوانم هەستم .
یەکێ لە پیاوەکان بە دایکی ئاواتی وت خۆشکم باشتر وایە ئەمڕۆ مەچن بۆ کا بردن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە با کوڕەکەت بحەوێتەوە.
ئاوات هەرکە گوێێ لە وشەی کا بوو بەتوندی هاواری کرد کای چی ؟
دایکی لەترسان زیاتر لە باوەشی خوی ڕای ئەگرت وتی نا بە قوربانتبم ئیتر کانا هێنن ئەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.
٭٭٭٭
لەو ڕۆژەوە ڕێگای چەم کوژایەوە کاروانی کا هێنان
کۆتای هات، سیمای دایکایەتی لە چاوەکانی ئاواتا بەجۆرێکی تر بوو ، بەڵام سۆز منداڵی دایکایەتی دایك و فرزەن هەر مابوو.
ئاوات ساڵ ، بەساڵ لەگەڵ گەورە بوونی ئەو دیمەنانە گەورە ئەبوون و نوێ دەبوییەوە لەناخییا. کەوتبوە ژێر فشاری گەلێ پرسیار وگومان ، دەی گووت ئەگەر باوکم شەهید نەبوایە ئێمە دەچووین بۆ کۆڵ کێشی کا هێنان؟
ئەگەر تفەنگەکەی باوکم بمایە هەر لە چەمەکە مامۆستام ئەکوشتٚ ! ئەی ئێستا ناتوا

___

وڵاتی زەل و قامیش

KDC

نرخی نەوت دابەزی

KDC

ڤۆڵفاست، تكایە ئاگاداریی لێكەوتە نەرێنییەكانی بن

KDC
KDC

FREE
VIEW