ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن لە ڕۆژی یەک شەممە لە ڕێکەوتی 20.03.2022 هەستا بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز بە بەشداری بوونی میوانان لە هەر چوار پارچەی کوردستان ،دوای ئەوەی سازان خان بەرپرسی ناوەند بە خێر هاتنی میوانانی کرد و دەربڕینی خۆش حاڵی خۆی بۆ ئامادەبووان .
ئاگری نەورۆز کرایەوە و دەست کرا بە هەڵپەڕکێ و موزیك و گۆرانی ئاھەنگەکە ڕازێنرایەوە و زۆرێک لەو خێزانانەی بەشدار بوون خۆشحاڵ بوون بەم ئاھەنگە و سوپاسی ناوەندیان کردو تادرەنگانێک ئاھەنگەکە بەردەوامی بوو .