KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :چەندین کەس بەهۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەستگیرکراون

ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین کەس بەهۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەستگیرکراون و ناوی هەندێکیان ئاشکراکراوە

دوای ئاشکرابوونی ناوی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی سنە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناسنامەیان ئاشکرا بووە گەیشتە ١٦ کەس.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سنە، بە ناوی ئارەش فەداکاری تەمەن ٢٧ ساڵ، لە یەکێ لە شەقامەکانی نزیک پارکی منداڵانی شارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵان، دەستبەسەر کراوە.

رێکخراوەکە، لە ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و، باسی لە دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٣٠ کەس کرد، کە ناسنامەی ١٥ کەسیان ئاشکرا بووە.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناویان ئاشکرا بووە گەیشتە ١٦ کەس، کە بەم شێوەی خوارەوەیە:

ئاریانا سەلیمی ١٤ ساڵ

ئومێد حوسێنی ١٦ ساڵ

ئازاد مەحموودیان ١٧ ساڵ

دایە بەتوول ئەعزەمی ٧٥ ساڵ

جەماڵ ئەسەدی ٦٥ ساڵ

سوهراب جەلالی ٦٠ ساڵ

فواد عەنایەتی ٣٥ ساڵ

کەیوان زەند کەریمی

سەهەند بەرزەنجی

کەیوان مەحموودی

ئارەش شەکیبا

م خالید حوسێنی

جەمشید فەر ڕەی

فەردین پەیمان کار

کەیهان کاکە خانی

ئارەش فەداکار

جێگای ئاماژەیە، سوپای پاسداران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر جۆرە بەکارهێنانی جامانە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز قەدەغەیە و نابێت بەکار بهێنرێت

___

فەڕەنسا:لە24کاتژمێری ڕابردوو نیو ملیۆن تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە

nusar1

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC

ناو و ژمارەی کاندیدانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW