KDC

پرۆفایلی ڕۆناڵدۆ

ناوی رِۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دی لیمایە، لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٧٦ و لە ناوچەی (ئیتاگوای)ی ھەرێمی رِیۆ دی جانیرِۆ لە دایکبووە، بە ناوی ئەو پزیشکەوە ناونراوە، کە یارمەتی لە دایکبوونی داوە و، ناوی (رِۆناڵدۆ ڤالانتی) بووە.

منداڵی سێیەمینی باوک و دایکی (نیلۆ) و (سۆنیا) بووە، لە دوای خوشکی (یۆن) و براکەی (نیلیۆ جۆنیوەر) ھاتۆتە دونیا. نیلۆ کە باوکی رِۆنالدۆیە، کورِە گەورەی خێزانێک بووە کە لە حەوت برا پێک ھاتبوون، بەھۆی کەم دەرامەتییەوە لەسەر دەستی شتومەکی فرۆشتووە و، نەیتوانیووە بچێ بۆ قوتابخانە، دواتر چۆتە کۆمپانیایەکی تەلەفۆن لە رِیۆ، لەوێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا)ی دایکی رِۆناڵدۆی ناسیووە و، لە ساڵی ١٩٧١ز دا ھێناویەتی و، لە گەرِەکی بینیتۆ ریبیریۆ نیشتەجێ بوون، رِۆناڵدۆ لەم گەرِەکەدا ھاورِێیەکی زۆری ھەیە، کە لە دوای جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ز دا، فەرشێکیان بۆ چنی بوو وێنەی ژمارە نۆی لەسەر بوو، ھەروەھا ناوی شەقامی گەرِەکەکەشیان لەو ساوە گۆرِیوە بە ناوی رۆناڵدۆ.

پێشتر رِۆناڵدو تا تەمەنی شازدە ساڵی ھەر بە (دادادو)، بەم ناوەی کە پێشتر برا بچووکەکەی بانگی دەکرد بانگ دەکرا، ھەروەھا ھاورِێکانی ناویان نابوو (مۆنیکا)، کە ناوی پاڵەوانێکی فیلم کارتۆنی منداڵانە و، ددانەکانی بە دەرەوەن، ھەروەک رِۆناڵدۆ ددانی لەدەرەوەیە، ئەمیش ئەم ناوەی زۆر لا ناخۆش بوو و پێی پەست دەبوو.

کاتێک کە تەمەنی گەیشتە یازدە ساڵ، دایک و باوکی لێک جیابوونەوە، بەڵام ئەمە ھیچ کارێکی نەکردە سەر رِۆناڵدۆ، چونکە باوکی رِا ھاتبوو لەسەر خواردنەوەی مەی، ئەگەرچی ھانی رِۆناڵدۆشی دەدا بۆ تۆپی پێ، بە پێچەوانەی دایکی، ھەربۆیەش رِۆناڵدۆ بەم دواییە، نھۆمێکی بە تەواوی لە باڵەخانەکانی (کوباکابانا)، ھەروەھا چێشتخانەیەکی پیتزای کردە دیاری بۆ باوکی، خانوێکی بەخشی بە خوشک و براکەی.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١١ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی کورنتاثی بەڕازیلی ھێنا و، ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد لە ژیانی وەرزشی. رِۆناڵدۆ لە ژیانیدا زۆر بە ژن سەرقاڵە، ھەردەم بەستراوەتەوە بە ھاوڕێیەک، یا دەستگیرانێک، یان ژنێک، کە ئەمانەن: سوزانا فیرنەر، دەسگیرانی یەکەمی. میلینی دۆمینیگس، ھاوسەری یەکەمی. دانیێلا سیکاریللی، بۆ سێ مانگ دەستگیرانی بووە لە یەکەم ھەنگاوی ژیانی وەرزشیدا.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی کروزێرۆی بەڕازیلی لە وەرزی (١٩٩٣-١٩٩٤)ز دا یاری کرد، لەوێ ئەوکات سەرنجی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلی (کارلۆس ئەلبێرتۆ کاریرا)ی رِاکێشا، بۆیە ھێنایە نێو ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە جامی جیھانیدا، پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ز دا چووە ڕیزی یانەی بی ئێس ڤی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی، بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە یاری کرد، لەژێر چاودێری ڕاھێنەری ئینگلیزی (سێر بۆبی ڕۆبنسون)، جا کاتێک کە سێر بۆبی ڕۆیشت بۆ مەشقدانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، ڕۆناڵدۆشی لەگەڵ خۆی برد بۆ یانە کاتالۆنییەکە، لە وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ز یشدا لەگەڵ بەرشلۆنە یاری کرد.

لە وەرزی ١٩٩٧-١٩٩٨ز، چووە ڕیزی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، لە ساڵی ١٩٩٨ز دا بەشداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد، ھەڵبژاردەی بەڕازیل پلەی دووەمی بە دەستھێنا، ئەمەش دوای دۆڕانی بەرانبەر بە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی (٣–٠)، دواتر لە وەرزی ١٩٩٩/١٩٩٨ز، بەھۆی پێکانێک کە بەر چۆکی ڕۆناڵدۆ کەوت، بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یانەکە دابڕا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ز دا جارێکی تر ھاتەوە نێو یاری، کە یارییەکە لە نێوان ئینتەرمیلان و لاتسیۆ بوو، بەڵام ھەر دوای حەوت خولەک، جارێکی دیکە چۆکی تووشی پێکان بووەوە، خەریک بوو بەھۆیەوە بەجارێ لە یاری کردن داببڕێ، بەڵام دواتر پاش بیست مانگ لە چارەسەرکردن، جارێکی دی گەڕایەوە نێو یاری، بەڵکو بەشداری لە جامی جیھانی تۆپی پێی ٢٠٠٢ز دا کرد، لە یاری کۆتاییش دوای ئەوەی کە ھەڵبژاردەکە کەوتە بەرانبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بەھۆی ئەوەش بوو بە پاڵەوانی جیھانی و گۆڵکاری جامی جیھانی بەکۆی ھەشت گۆڵ، ھەروەھا توانی ببێت بە یەکەم یاریزان کە ژمارەی پێوانەیی بشکێنی و لە شەش گۆڵ زیاتر تۆمار بکات، کە لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٧٤ز دا تۆمارکرابوو.

پاشان لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٢، ڕۆناڵدۆ چووە ڕیزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە سەرەتای وەرزەکەشدا توانی ھاوکاری تیپەکە بکات بۆ وەدەست ھێنانی نازناوی خولی ئیسپانی، لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٦ یدا، توانی پێوانەی ژمارەی گۆڵەکانی یاریزانی ئەڵمانی (گێرد مۆلەر) بشکێنی بە تۆمارکردنی پانزە گۆڵ لە تۆڕی ھەڵبژاردەی (گانا)، لە ڕێکەوتی ٢٧ ی یۆنیۆی ٢٠٠٦ ز دا.

دوای ھاتنی (لۆکسمبۆرکۆ) و پاشان (لیلیآ کابیلۆ)، کە لەگەڵ یانەی ڕیاڵدا پێشتر سەرکەوتنی بە دەستھێنا بوو لە خولی ئیسپانی، بۆ دوور خستنەوەی ڕۆناڵدۆ لە تیپەکە بە یەکجاری، خەریک بوو کێشە دروست دەبوو لە نێوانیان، بۆیە ئەمیش لەگەڵ کاکا دا چوو بۆ ئەی سی میلان.

لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، ٥١٨ یاری بۆ یانەکانی ئایندهۆفن، بەرشەلۆنە، ئەنتەرمیلان، ڕیاڵ مەدرید و ئەیسی میلان کردووە، ٣٥٢ گۆڵی تۆمارکردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیش ٩٨ یاری کردووە و، توانیویەتی ٦٢ گۆڵ تۆماربکات.

کرۆزێرۆ دەستکاری جامی بەڕازیل ساڵی یەک جار: ١٩٩٣ جامی شای بەڕازیل یەک جار: ١٩٩٤ پی-ئێز-ڤی ئاینھۆڤن دەستکاری جامی شای ھۆڵەندا یەک جار (کەی-ئێن-ڤی-پی): ١٩٩٥-١٩٩٦ جامی سووپەری ھۆڵەندا (یۆھان کرۆیف) یەک جار: ١٩٩٦ بەرشلۆنە دەستکاری جامی کۆپا دێل رەی یەک جار: ١٩٩٦-١٩٩٧ جامی جامەکانی ئەوڕوپی یەک جار: ١٩٩٧-١٩٩٨ جامی سوپەری ئیسپانی یەک جار: ١٩٩٦ ئینتەرمیلان دەستکاری جامی یۆرۆپا لیگ یەک جار: ١٩٩٧-١٩٩٨ ڕیال مەدرید دەستکاری خولی ئیسپانی دوو جار: ٢٠٠٢-٢٠٠٣، ٢٠٠٦-٢٠٠٧ جامی کیشوەرەکان یەک جار: ٢٠٠٢ جامی سوپەری ئیسپانی یەک جار: ٢٠٠٣ کۆرینسیانس دەستکاری جامی پاوڵیستا یەک جار: ٢٠٠٩ جامی بەڕازیل یەک جار: ٢٠٠٩ جامی جیھانی تۆپی پێ دوو جار: ١٩٩٤، ٢٠٠٢ جامی ئەمریکای باشوور (کۆپا ئەمەریکا) دوو جار: ١٩٩٧، ١٩٩٩ جامی کیشوەرەکان یەک جار: ١٩٩٧

دەستکەوتی کەسییەتی
باشترین یاریزان لە جیھاندا، لە ساڵانی ١٩٩٦ز و ١٩٩٧ و ٢٠٠٢ز. باشترین یاریزان لە ئەوروپا لە ساڵانی ١٩٩٧ز و ٢٠٠٢ز.
باشترین گۆڵکار لە مێژووی جامی جیھانیدا
(١٥ گۆڵ لە ١٩ یاریدا)، گۆڵکاری جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٢ز بە ھەشت گۆڵ، بوو بە شایی گۆڵکاران لە جامی جیھانیدا، دوای سەرکەوتنی بەسەر (گێرد مۆلەر) دا

___

ئۆکرانیا لە مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکۆڵێتەوە

nusar1

ھێشتا بەشێکی زۆری ئاگرکەوتنەوەی دارستانی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووە

KDC

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

KDC
KDC

FREE
VIEW