KDC

ئەنفالی هەشت هەزار بارزانی 

ئاشتی گەرمیانی.. هەولێر
هیچ کات برینەکانی بارزان لەبیر ناکرێت ، زامێکی قووڵ و جەرگ بڕە لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، لەهەر لایەکەوە ئاوڕ لە بارزانییەکان بدەیتەوە ، بە هەزران چیرۆك و سەرگوزشتەو شۆرش و فیداکاری بۆ خاکی کوردستان دەهێنێتەوە بیرو هزرمان ، لەهەرلایەکی ترەوە گوێ لە ترپەی دڵیان بگریت .. ئەوان زیندوون لە مێژووی چیاکان و پێ دەشت و دۆڵە کوێستانی یەکان .. زۆر ئەستەمە کاتێك پێ بەسەر خاکی کوردستاندا دەنێت و گوزەر دەکەیت ، مێژوویەکی خوێناوی پڕ لەکارەسات و دژوار بۆ میللەتی کورد لە قەڵا چۆکردن و زیندەبەچاڵ کردن وگوستنەوەی هەشت هەزار مرۆڤی پەپولەیی .. هەشت هەزار ڕووحی کۆتر ئاسا ئاوها بە ئاسانی لەیادمان نەبێت و بەدوای نهێنیەکانی ئەو مرۆڤانەدا نەگەڕێین .
مرۆڤێکی پڕاو پڕ لە ئازارو خەبات و خەمخۆری بارزانییەکان سەیدا
( بۆبی ئەسەر ) کە تەمەنێکی لەنێو ئەو خەون و خەیاڵ و ڕێالیستی یەدا بەسر بردوە ، ئەو لەگەڵ زامەکاندا هەڵیان کردوە ، ئەو سترانی بیروەری ئەو مرۆڤانە دەگێڕێتەوە کە ڕۆژگارێك قەڵغانی کوردستان بوون لەهەموو دوژمن کارییەکانی دەسەڵاتداران .
نوسەرێکی ماندوو لە کاروانی خەبات و شۆڕشی میللەتی کورد ، پێشمەرگەیەکی قەڵەم نەترس بۆ چاوی دوژمنان ، لە ڕێگای پەرتووك و وەشاندنەکانی یەوە دەیەوێت ئەو پەیام و ئاگام و مێژوو بەسەرهاتانە بهێنێتەوە بیرو هزری نەوەکانی داهاتوو ، وە دەیەوێت ئەو مێژووە خوێناوییەی میللەتی کورد لە تۆفان و شەپۆڵی داگیرکەران بپارێزێت ، دوا پەرتووکی بڵاوکراوەی نوسەری بەڕێز بۆبی ئەسەر ئەو ناونیشانەیە کە ٨ هەزار ئەنفالی بارزانی بە زمانی کرمانجی نوسیوێتی و کراوەتە سۆرانی و تورکی، لەداهاتوشدا بۆ زمانەکانی ئینگلیزی . وەرگێڕانی لە کرمانجی یەوە بۆ سۆرانی بەڕێز باهۆز وەری گێڕاوە .
بابزانین بۆبئ ئەسەر کێ یە :
بووبێ ئه سه ر
بووبێ ئه سه ر” له سالَی ١٩٥٥ له گوندی “خۆزبه رییا”ی “دێرکی چیایمازی، سه ر به مێردین له دایک بووه. ناوبراو خوێندنی سه ره تایی له گوندی
قه سرا قنجۆ” و قۆناغی ناوه ندی و لیسانسی له شاری مێردین ته واو کردووه. له سالی ١٩٧٥ له شاری ئانکارا ده ستی به خوێندنی به شی ئابووری کردووه. ساڵێکی ده مێنێ بۆ ئه وه ی که زانکۆ ته واو بکات که
ده ستبه سه ر ده کرێ و ناتوانێ ئه م قۆناغه ی زانکۆ ته واو بکات
بووبێ ئه سه ر به هۆی خه باتی سیاسی له سالَی ١٩٨٠ تازه زاوایێکی دوومانگه بوو که ده ست به سه ر کرا. ناوبراو ٩٧ ڕۆژ له ژێر ئه شکه نجه دا ده مێنێ و زۆریش ئه شکه نجه ده کرێ و تا ئێستاشی له گه ڵدا بێ، ئاسه واری ئه شکه نجه له سه رجه سته ی دیاره ئه و له کاتی ئه شکه نجه دا له هۆش خۆی ده چێ. ئه شکه نجه که ره کانیش پێیان وابوو
که ناوبراو گیانی له ده ست داوه، هه ربۆیه ش له قاتی چواره وه فرێی ده ده نه خواره وه و، ده یانه وێ دواتر بڵێن که ئه و بۆخۆی، خۆی فرێی داوه ته خواره وه به ڵام ئه و ده که وێته سه ر ماشینێک و، به پێچه وانه وه نامرێ و دێته وه هۆش .
بووبێ ئه سه ر له مانگی گوڵانی سالَی ١٩٨٢ له گرتووخانه ئازاد ده کرێ. به ڵام له به ر زه خت و گوشاری پۆلیس ماوه یێک ده چێته شاری ترابزۆن. له وێش پۆلیسه کان له کۆڵی نابنه وه، هه ر بۆیه ش ناچار ده بێ که ووڵات به جێ بهێڵێت و ، له ساڵی ١٩٨٣ ده چێته سویدو ئێستاش هه ر له وێ ده ژی .
بووبێ ئه سه رله وڵاتی سوید خه ریکی کاری نووسین ده بێ. تا ئێستا حه وت به رهه می بڵاو بوونه ته وه. به رهه مێکی ناوبراو له ژێر ناوی گاردیان له سه ر ئه و گرتووخانه یه یه که سێ ساڵی تێیدا به سه ر بردووه. ئه و کتێبه دوو جاران به زمانی کوردی و یوونانی و تورکی بڵاو کراوه ته وه. ڕووداوه کانی نێو ئه و پرتووکه هه ر هه مووی ڕاستن و، بووبێ ئه سه ر به چاوی خۆی ئه و ڕووداوانه ی بینیوه .
ئه و به رهه مانه ی ناوبراو که بڵاکراونه ته وه ئه مانه ن
(گاردیان ١٩٩٤ ،ستوکهوڵم، چاپخانه ی ڕۆژا نوو )ڕۆمان)١.
٢. (گاردیان )به یوونانی٢٠٠١ یوونانستان
٣. (گاردیان )به کوردی٢٠٠٦ ئه ستانبۆل، چاپخانه ی دۆز
٤. (گاردیان )به تورکی٢٠٠٧ ،ئه ستانبۆل، چاپخانه ی دۆز
٥. (گاردیان )به کوردی، زاراوه ی سۆرانی( باشووری کوردستان، ٢٠١٠
(ژیانێک، ٢٠٠٥ ،ئه ستانبۆل، چاپخانه ی باژار )رۆمان)٦.
(٧. ئه نفال و ژینوساید، به کوردی، ٢٠٠٧ ،باشووری کوردستان،
(سینۆ بوو ئه فه ندی، ٢٠٠٨ ،ئه ستانبۆل، چاپخانهی دۆز )نۆڤه ل)٨.
(زه واجا شاش، ٢٠٠٨ ئه ستانبۆل، چاپخانه ی دۆز )شانۆ)٩.
(راستیا مه، ٢٠٠٨ ،ئه ستانبۆل، چاپخانه ی دۆز )نووسین)١٠ .
١١. (دیرۆکا ڕووره ش، ٢٠٠٩ ستوکهوڵم، چاپخانه ی سارا )شانۆ
من ئه و به رهه مه له سه ر ناوی ٨ هەزار بارزانیی ئه نفالکراو، ده که مه دیاری بۆ سه رۆکی نه ته وه یی نه مر مه لا مسته فای بارزانی، نه مر ئیدریس بارزانی و سه رۆکی هه رێمی کوردستان به ڕێز مه سعوود بارزانی. با ئه مه ببێته دیاریێکی بچووک بۆ هه موو پێشمه رگه قاره مانه کان و پیرێی ئازیزم گوڵخانم .
لەدوو توێی ی ئەو ڕۆمانەدا بەڕێز ( حازم بلەیی ) پێشەکییەکی بۆ نوسیوە ، سەبارەت بە ناوەڕوەکی پەرتوکەکەی منیش لێرەدا بەشێك لەو پێشەکی یە دەخەمە ڕوو بۆ بەڕیزتان .
ئەگەر بێتو ئـە لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کورد هەڵدەینەوەو تەنها سەدەیەك بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو ، ئەو کات دەبینین کە چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین کراون و چەندین سەروەری تۆمار کراون ، بارزانییەکان و خەڵکی دەڤەری بارزان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە شۆڕشەکان و تۆمارکردنی ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینانەدا هەبووە .
هەروەها بارزانییەکان ڕٶڵێکی بەرچاویان هەبووە لە سەرفرازی و ڕزگاری و ئازادی و گەلی کوردو کوردستان ، هەربۆیەش زیاتر لە سەدەیەکەکە خەڵکەکەی تووشی کارەسات و زەرەو زیان وماڵ وێرانیو دور خستەنەوە و تاڵان و ژینوسایدو .. هتد ، بونەتەوە .
مامۆستا بووبێ ئەسەر کە نوسەرو کوردی باکووری کوردستانە و لەدەرەوەی ووڵات دەژیت ویستویەتی ئەو خەبات وقوربانی دان و شۆڕش و بەرخودانەی بارزانییەکان و هەروەها ئەو ئەنفال و ژینوسائیدەی کەبەسریان هاتووە بە شێوەی ڕۆمان بنوسێ و ئەو خزمەتە گەورەیە پێشکەش بکات .
من لە نزیکەوە ئاگادار بووم کە نوسەر چەندین تاڵی و سوێری وناخۆشی چێشتووە ، هەروەها ماڵەکەی لە سوئید بەجێ هێشتوەو ڕووی لە کوردستان کردووە ، چەند مانگێك لێرە ،ماوەتەوە بۆ ئەوەی بەچاوی خۆی ئەوەی بەسەر بارزانییەکاندا هاتوە بیبینێ ، ناوبراو بۆ کارەکەی دەستی کرد بە لێکۆڵێنەوەو چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری بارزانییەکان ، بۆ ئەوەی کە ئەو ئێش و ئازارانەی کە چێشتویانە لە دووتوێ ی ڕۆمانێکدا لەژێر ناوی بارزان دەگری بڵاو بکاتەوە ، هەرچەند کە هیچ کەس ناتوانێت هەموو لایەنەکانیئەو ئێش و ئازارانە باس بکات ، بەڵام مامۆستا بۆبی ئەسەر هەوڵی داوە لەو ڕۆمانەدا هەموو بسك و کەزییەکانی( کیسوانی ) ئەو مژارەی بەدەستی خۆی شانە بکات بیهۆنێتەوەو بەشێوەیەکی زۆر ووردو دروستکار لەسەر ڕاستییەکان بکات .
ناوبراو هەروەها بەدروستی هەوڵی داوە کە ئەسپ و هێزو توانای خۆی تاو بدات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ، سەرەڕای ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە ڕووبەڕوی نوسەر بونەتەوە ، بەڵام ناوبراو توانیوتی تا ڕادەیەکی باش تێیدا سەرکەوێ ، وە بەسەرهاتی ئەنفالی بارزانییەکان لەزاری پێیری خانمەوە باس بکات ، کەبۆ خۆی شاهیدێکی زیندووی هەموو ئەو ڕوداوانە بووە ، هەربۆیە لە کۆتاییدا هیوادارم کە نووسەر بتوانێت بەردەوام بێت و باشتر بتوانێت خزمەتی ووڵاتەکەی بکات و هەموو ڕەخنەو تێبینی و کەمووکوڕییەکان ببێتە فاکتەرێکی سەرەکی و خزمەتێکی گەورەتر ، چونکە ئەمە هەنگاوێکی پیرۆزو کارێکی گەورەیە و خزمەت بە خوێنی شەهیدان و کەسوکاری ژینوساید کراوەکانە ، لە کۆتاییدا دەڵێم هەر سەرکەوتووبیت .
حازم بلەیی
بێگومان لێکۆڵێنەوە وە توێژینەوە لە کارەسات و ڕووداێکی بەو شێوەیە کە ٨ هەزار مرۆڤ سڤیلی بارزانی بەبێ تاوان ژینوسائید بکرێت ، جێگای ئەوەیە کە چەندی لێکدانەوەو بەڵگە نامەو ڤیدیو و شایەت حاڵ هەبن بۆ بە دیکومێنتاری ئەو بابەتە ، لە کاتێکدا لە جیهان لە سەر تاکە کەسێك دادگای نێو دەوڵەتی ڕێك دەخرێت ، ئێمەی کوردیش لە کوردستان بە هەزاران و سەدان کەسوکارمان ئەنفال کراون یان بەرکەوتەی چەکی کیمیایین ، ناتوانن ئەو دیکومێنتانە وەربگرن بۆ لێکۆڵینەوە .. ئازارەکان و برینەکانی بارزانییەکان هێندە قوڵن .. ناتوانم بەتەنها باسی لێوە بکەم ، تەنهاو تەنها دەتوانین ئاهێکی و گریانێکی بۆ هەڵبەستین .

___

فۆبیا لە هاوسەرگیری

nusar1

لاپەرەیەکی گەشی سلێمانی لە خۆشەویستی بارزانیدا

nusar1

پرۆژەیەک لەناو گوتاردا

KDC
KDC

FREE
VIEW