KDC

یونیسێف زانیاری لەسەر منداڵانی ئۆکرانی ئاشکرا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرایکرد، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا وە، لە ترسی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی، زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکرانیا لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.

یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: مانگێک شەڕ لە ئۆکرانیا، 4.3 ملیۆن منداڵی ئاوارە کردووە، کە 1.8 ملیۆن منداڵ ناچارکراون لەو وڵاتە کۆچ بکەن و ئاوارە بوون، هاوکات 2.5 ملیۆن منداڵ لە نێو ئۆکرانیا ئاوارە بوون.

کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، فیلیپۆ گراندی، ڕۆژی یەکشەممە گوتی، کە لە کۆی گشتیدا 10 ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون بەهۆی شەڕی وێرانکەری ڕووسیا، گراندی لە تویتەر نووسیویەتی: “شەڕی ئۆکرانیا ئەوەندە وێرانکەرە، کە 10 ملیۆن هەڵهاتوون، چ ئاوارەی نێوخۆ بن، یا پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە پۆڵەندا و نەمسا و قوبرس و کۆماری چیک و، ئیستۆنیا وڵاتانی ئەوروپا، ڕووبەڕووی گەورەترین تەحەدا بوونەوە، لە وەرگرتنی پەنابەران، لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

___

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ناشڤیل دامەزرا

nusar1

ناتۆ داوای یەکڕیزو چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبینارێکی بۆ چیا عەلیار سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW