KDC

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

سەرباری سزا سەپێنراوەکان بۆ سەر وڵاتەکەی، پۆتین دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات لە ئیندۆنیسیا، لە کاتێکدا چەندین وڵاتی ئەندام لەو کۆمەڵەیەدا داوایانکردووە رووسیا دەربکرێت و چیتر وەک ئەندام هەژمار نەکرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لێودمێلا ڤێربیۆڤا، باڵیۆزی رووسیا لە ئەندۆنیسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی وڵاتەکەی، پێداگرە لە ئامادەبوونی کۆمەڵەی بیستەم، کە بڕیارە لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا لە ئەمساڵدا میوانداری بکات.

باڵیۆزەکە گوتی: “نەک تەنیا کۆمەڵەی بیست، بەڵکو زۆرێک لە وڵات و رێکخراوەکان دەیانەوێت رووسیا دەربکەن”. هەروەک چەند سەرچاوەیەکی دیکە بە ئاژانسی (رۆیتەرز)یان راگەیاند، “ئەمەریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی لە بارەی مانەوەی رووسیا لە کۆمەڵەی بیستدا گفتوگۆ دەکەن، ئەوەش پاش هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا.

لە ئێستادا رووسیا رووبەرووی زنجیرەیەک سزای نێودەوڵەتی دەبێتەوە بە سەرۆکایەتی وڵاتانی رۆژئاوا، ئەوەش بە ئامانجی دابڕانی لە ئابووری جیهان.

کۆمەڵەی بیست، بریتییە لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی بە بەشداری ئەو 20 وڵاتەی خاوەن گەورەترین ئابوورین لە جیهاندا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان، سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەکە، دەگەڕێتەوە بۆ یەکتربینینێک لە نێوان وەزیرانی دارایی و بەرپرسانی بانکی ناوەندی، لە ساڵی 1999 دوابەدوای ئەو قەیرانە داراییەی کیشوەری ئاسیا و ئەمەریکای لاتینی گرتەوە، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە هەوڵدان و گفتوگۆکردن لە ئاستی باڵادا بە ئامانجی بە جێگیریی هێشتنەوەی ئابووریی نێودوڵەتی، ئەویش بە گەشەدان بە یەکخستنی سیاسەتە داراییەکان.

جێی باسە، لە ساڵی 2008 دا یەکەمین کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی 20 وڵاتەکە بەسترا، بە ئامانجی رووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی جیهانی.

___

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆراو لە ئۆمیکرۆنەوە دەدۆزرێتەوە

nusar1

نیگەرانی ئیسرائیل لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی تاران و واشنگتن

nusar1

ئەڵمانیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW