KDC

ڕووسیا ئیدارەی سەربازی مەدەنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی پێکدێنێت

دوای مانگێک لە ئۆپەراسیۆنی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەو ناوچانەی کە کەوتونەتە ژێر دەستی سوپای ڕووسیا، ئیدارەی سەربازی مەدەنی پێکدێنێت و، ڕۆبڵی ڕووسیش وەک مامەڵەی سەرچاوە داراییەکان بۆ ئەو ناوچانە بە کاردەهێنرێت.

کاربەدەستێکی ڕووسی ڕایگەیاند، چەندین ناوچەی ژێر دەستەڵاتی سوپای ڕووسیا لە باشووری ئۆکرانیا دەستیان کردووە بە مامەڵەکردن بە ڕۆبڵی ڕووسی و پێکهێنانی دامودەزگای سەربازی نوێ و، پەخشکردنی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن بە زمانی ڕووسی.

سایتی دی ڤی ئەڵمانی بڵاوکردەوە, بەرپرسێکێک باڵای ڕوسیا دوپاتککردەوە, کە دامودەەگان سەربازیە مەدەنیەە نوێێان لە ناوچەکانی باشووری ئۆکرانیا دامەەراون.

جۆرجی مورادۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری کریمیا لە سەرۆکایەتی ڕووسیا و، جێگری سەرۆکوەزیرانی کریمیا، بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی ڕووسیای ڕاگەیاند،
دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی بەرچاو لە مامەڵەکانیاندا ڕۆبڵی ڕووسی بەکاردێنن، هەموو ئەم هەنگاوانەشی بە ئاڕاستەیەکی درووست لە قەڵەمدا، چونکە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، هەرێمی تاوریسا هەمیشە بەشێکە لە مێژووی شارستانیەتی ڕووسیا.

مورادۆڤ باسی ناوچەکانی خێرسۆن و بەشێک لە هەرێمی زابوروجیە بە درێژایی ڕووباری ئازۆف کرد، هەروەها شارەکانی میلیتۆبول و بیردیانسک، ئیدارەی سەربازی مەدەنی ڕووسیا ی تیادامەزراوە.

سۆران حەسەن

___

تێسلا زیاتر لە 53 هەزار ئۆتۆمبیل لە بازەرەکان دەکێشێتەوە

nusar1

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC

ناوی تاقانەكانی جینۆسایدی كوردستان بڵاوكرانەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW