KDC

وەزیری بەرگری ڕووسیا دوای دیارنەمانی بۆ ماوەیەک دەرکەوتەوە

میدیاکانی دەوڵەتی ڕووسیا ڕایانگەیاند، وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگی شۆیگو، ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجام داوە، ئەوەش دوای ئەو دەنگۆیانە دێت، کە دەگوترا تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕووسیا، تاس، رایگەیاند، شۆیگو کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەو وڵاتە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پاراستن و دابینکردنی چەکی ئاڵۆز بۆ ئەو ململانێیە و، کە پێداویستییەکان بریتین لە توخمەکانی پاڵپشتی رۆبۆت و زانیاری.

شۆیگو، گوتوویەتی: “لەگەڵ ئەو تەحەدایەی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبینەوە، بەپێی پلان لە جێبەجێکردنی گرێبەستی دابینکردنی بەرگری دەوڵەتدا دەجوڵێین، بە گرنگیدانی تایبەتی هەیە لە کاتی جێبەجێکردنی گرێبەستی دابینکردنی بەرگری دەوڵەتدا”.

شۆیگو باسی لەوە کردووە، کە سەرەڕای سزاکانی دژ بە ڕووسیا، ئاستی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان 85٪ بووە، هاوکات چاودێرانی دەرەکیش گومانی خۆیان دەربڕیوە کە ڕووسیا دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی چەکی تەکنەلۆژیای بەرز لە نێو سزا توندەکان.

شۆیگو باسی لە گۆڕانکارییە یاساییەکان کردووە، کە پشتگیری حکوومەت بۆ هێزە شەڕکەرەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا مسۆگەر دەکات. تاس ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، کە بە گوێرەی ئەو هەموارکردنە، بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا، دەبنە جەنگاوەری دێرین و پشتیوانیش لە خزمەکانی ئەو گرووپەی ئەندامانی خزمەتی سەربازین دەگرێتەوە”.

___

ڕوسیا:کیێڤ ڕێگرە لەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان خۆیان ڕادەستبکەن

nusar1

ئێران سزای چالاکوانێکی کورد دەدا

KDC

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW