KDC

سنە: ئافرەتێکی بەتەمەن و کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون 

دایکێکی بەساڵاچوو و کوڕەکەی ماوەی چەند ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە و لە ماڵی خۆیان، بە شێوەیەکی نایاسایی بەندکراون.

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، خەدیجە سەیف پەناهی و کوڕەکەی خالید سەیف پەناهی لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە و لە ماڵەکەی خۆیاندا بەندکراون.

هێزە ئەمنییەکان وێڕای هەڕەشەکردن لەو دایک و کوڕە، پێیانیان ڕاگەیاندوون، کە تا ئاگادارتان نەکەینەوە، مافی چوونە دەرەوەتان نییە، تەنانەت نەشیانتوانیوە بەشداری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بکەن.

خەدیجە دایکی حامید سەیف پەناهییە، کە ساڵی 2017 لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە شاری سنە گیانی لە دەست دا، هەر لەو تێکهەڵچوونەدا ڕامین حوسێن پەناهی پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە دیل گیرا و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا و، سزاکەشی لە گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

خەدیجە سەیف پەناهی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ڕابردووی شاری سنە، بە لە مل کردنی جامانە و هەڵگرتنی گوڵی سوور، داوای لە حیزبە کوردستانییەکان کردبوو، کە خەبات دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن و یەک بگرن.

جێی باسە، ئەمساڵ سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، کە بە کارهێنانی جامانە و گوڵی سوور لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز قەدەغەیە و، سەدان چالاکوانی کورد لەو ماوەیەدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و، هەڕەشەیان لێکراوە و دەیان کەسیش دەستبەسەر کراون.

___

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆدەبنەوە

nusar1

سەردانەكەی پاپا “هیچی” لە ژیانی كریستیانەكانی نەینەوا نەگۆڕی

KDC

دوای 10 مانگ لە سێدارەدانی گەنجێک سزاکەی ھەڵدەوشێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW