KDC

ئاگادارییەک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک

بەکارهێنەرانی مێسنجەر ئاگادار دەکرێنەوە، کە نامەی Look what I found واتە “سەیرکردنی ئەوەی دۆزیمەوە”یان بۆ هات، نەیکەنەوە، چونکە رێگەی تەواو بە هاککەرەکان دەکات، تا هەژمارەکانیان هاک بکەن.

شارەزایانی ئاسایشی بواری ئەلیکترۆنی، هۆشداری دەدەن، کە ئەو ساختەکارییە خراپە، یەکەم جار ساڵی ڕابردوو دۆزراوەتەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە و دەتوانێت ڕێگە بە هاککەرەکان بدات بۆ گەیشتن بە داتای زۆر کەس. 

ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، ئەم هەڕەشەیە لە هەموو جیهاندا دەردەکەوێت و بە دڵنیاییەوە هەڕەشەیەکە کە پێویستە لە نزیکەوە چاودێری بکرێت.

ئەمە یەکەم جار نییە کە فێڵەکانی مێسنجەر بە ئۆنلاین دەردەکەون، بەم دواییانەش بە پەیامێک، کە نووسراوە Is this you in this videoواتە “ئایا ئەمە وێنەی تۆیە لەم ڤیدیۆیە؟” ئایا ئەمە تۆی لەم ڤیدیۆیە.

هاککەرەکان ئەم دەستەواژە زۆر هەڵخەڵەتێنەرانە بەکاردێنن، چونکە ئەوان دەزانن کە زۆر کەس دەیانەوێت گرتە لەسەر لینکەکە بکەن بۆ بینینی نامەکە و بزانن چییە. تاکتیکێکی دیکە کە لەلایەن ساختەکارەکانەوە بەکاردێت، ئەوەیە کە ئیمۆجی یاریکەر دەخەنە نێو دەقەکەوە، کە یارمەتی دەدات شتەکان زیاتر دۆستانەتر دەرکەون.

ئەگەر هەرکام لەم نامانە وەربگریت، ئامۆژگاریەکە ڕوونە، چونکە نابێت کلیک لەسەر لینکەکە بکەیت، کە لەوانەیە هەموو ئەژمێری فەیسبووکەکەت بە کراوەیی بەجێ بهێڵێت بۆ هێرشکردن. ئەگەر پێت وایە فێڵت لێکراوە، باشە ڕاستەوخۆ بڕۆی بۆ فەیسبووک و نهێنوشەکەت بگۆڕیت لە پێرستی ڕێکخستنەکان. ئەمە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە هاککەرەکان بۆ گەیشتن بە ئەژمێرەکەت.

___

خاوەن رێستۆرانێک لە سوید وێڕای ئیستغلالکردنی دوو کەس ، دادگایی باڵای تێهەڵچوونەوە بێ تاوانی دەکات

nusar1

کۆنفیدراڵیەتی وزەی هەرێم بۆ رۆژئاواو جیوگرافیای سوونە

KDC

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW