KDC

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا وسەرکۆنەی هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا و سەرکۆنەی هەڵوێست ئیسپانیا دەکەن

خۆپیشاندەران داوایان کرد، کە ئیسپانیا هەڵوێستی بەرانبەر بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی بیابانی خۆرئاوای هەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسپانیا پشتگیری مافی ئۆتۆنۆمی پێشنیارکراوی شانشینی مەغریبی کرد، لە پێشهاتێکی نوێدا، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیای لە بارەی هەرێمی بیابانی خۆرئاوا، وەک بەشێک لە شانشینی مەغریب کرد.

خۆپیشاندان بە ئاڵای بیابانی خۆرئاوا و بە دروشمی (سانشیز خیانەتکارە) و گەلی بیابانی خۆرئاوا بڕیار دەدات، ئێمە وەرقەیەکی سازشکەری کێشەکانتان نین، بیابانی خۆرئاوا بۆ فرۆشتن نییە، لە مەدرید بەڕێوەچوو.

دوای پاشەکشەی داگیرکاری ئیسپانیا لە ساڵی 1975 لە بیابانی خۆرئاوا، لەوکاتەوە مەغەریب شەڕی لەگەڵ بەرەی پۆلیساریۆ ڕاگەیاندووە، چونکە بەرەی پۆلیساریۆ داوای سەرژمێری گشتی و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی بیابانی خۆرئاوا دەکات.

دوای ئەوەی ئیسپانیا بێلایەن بوو لەو کێشەیە، بەڵام مەدرید هەشت ڕۆژ لەمەوبەر پشتیوانی خۆی بۆ پلانی ئۆتۆنۆمی مەغریب بۆ بیابانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، کە ناوچەیەکی بیابانی فراوانە و، دەوڵەمەندە بە فۆسفات و سامانە ئاوییەکانی وەک ماسی و گیاندارە ئاوییەکان.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئیسپانیا، دوای قەیرانێکی دیپلۆماسی دێت کە لە نیسانی 2021 ڕابەری بەرەی پۆلیساریۆ، ئیبراهیم غەلی، بە مەبەستی
چارەسەری پەتای نەخۆشی کۆڤید 19، لە نەخۆشخانەکانی ئیسپانیا چارەسەری وەرگرتبوو.

هەرلەمبارەوە تۆڕی هەواڵی فرەنس 24بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی پێدرۆ سانشیز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ پشتگیریکردنی پلانی شانشینی مەغریب، لەسەر ناکۆکییەکانی بیابانی ڕۆژئاوا، کۆتایی بە ناکۆکییەکی دیپلۆماسیی نادیار هێناوە، کە نزیکەی ساڵێکی خایاندووە.

جێی ئاماژەیە، ئیسپانیا ساڵانێکە پشتگیری ڕیفراندۆمێک لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی ئەمازیخی لە بیابانی خۆرئاوا دەکات، بەڵام لە پێشهاتێکی نوێ، هەفتەیی ڕابردوو پشتگیری لە پێشنیاری مەغریب کرد بۆ ئۆتۆنۆمی وەک هەرێمێک لە شانشینی رەبات، ئەمەش تەنگژەیەکی سیاسی لە ناوچەکەدا دروست دەکات، لە کاتێکدا جەزائیر هەناردەی گازی سروشتییە بۆ ئیسپانیا و ئیتاڵیا، هەروەها بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، دابینکردنی سوتەمەنی بۆ یەکێتی ئەوروپا ئاسان نییە، ڕەنگە ئەمەش کارتێکی فشاربێت، کە جەزائیر لە دژی هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا بەرانبەر بیابانی خۆرئاوا بە کاری بهێنێت.

سۆران حەسەن

___

ڕاوێژکاری نەمسا سەردانی مۆسکۆ دەکات

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان

nusar1

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW