KDC

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 

سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی له‌ باره‌ی سووكایه‌تیكردن به‌ مه‌رجه‌عی باڵا له‌ عێراق و سووتاندنی باره‌گای پارتی، بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان، بە هیچ شێوەیەك قبوڵكراو و نییە و، بەزاندنی هێڵی سوورە، هاوکات زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتییە دەكات، كە شەوی ڕابردوو لەلایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە.

هاوكات سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و تێیدا هاتووه‌: “ئەوە بۆ دووەمین جارە لەلایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت و، ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری و ئاسایش، لە ڕاستیدا ئەو گرووپانەش جگە لە خراپەكاری و تێكدان و ئاژاوە، هیچی دیکەیان لەدەست نەهاتووە”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتیە دەكەین كە شەوی ڕابردوو لە لایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە. ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە ناشیاوانە هیچ پەیوەندییان بە گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە. كوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێكەوەژیانە و، سووكایەتیكردن بە ڕەمز و موقەدەساتی خەڵك لە ناو فەرهەنگی گەلی كوردستان هیچ كات جێگەی نەكردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە. گەلی كوردستان ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ مەرجەعیەت هەیە و پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتی و هاوسۆزیی نێوان بارزانیی نەمر و ئایەتوڵڵا حەكیم و شەهید سەدر گەواهیە بۆ ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتیە دێرینە. ئەو كەسەش كە سووكایەتی كردووە لە لایەن یاساوە گیراوە و سزای تاوان و زێدەڕۆیی خۆی دەداتەوە.

هەروەها زۆر بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەكەین كە ئەوە بۆ دووەمین جارە لە لایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت و ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری و ئاسایش و لە ڕاستیدا ئەو گرووپانەش جگە لە خەراپەكاری و تێكدان و ئاژاوە هیچی تریان لەدەست نەهاتووە.

مسعود بارزانی

28ی ئاداری 2021

___

کاریگەری بە خێوکاران یان سۆشیال میدیا لە نەوەی داهاتوو…

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی دەکات

nusar1

بۆ ئەوانەی زۆر چا دەخۆنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW