KDC

ئۆکرانیا :160هەزار هاوڵاتی لە ماریۆپۆل ژیانیان لە مەترسیدایە

سەرۆک شارەوانی ماریوپۆڵ: 160 هەزار هاووڵاتی مەدەنی ژیانیان لە مەترسیدایە

سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ دەڵێت، دەبێ هەموو هاووڵاتیانی مەدەنی لە شارە گەمارۆدراوەکە بگوازرێنەوە و، ڕێیان پێبدرێ خۆیان بە دووربگرن لە کارەساتێکی مرۆیی.

سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ، ڤادیم بۆیچێنکۆ، رایگەیاند، کە هێشتا 160,000 هاووڵاتی مەدەنی لە شاری ماریوپۆڵی سەر دەریای ئازۆڤ بەبێ کارەبا و گەرمی ماونەتەوە، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەک دێت لە بۆردومانەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە 26 پاس چاوەڕێی گواستنەوەی هاووڵاتیان دەکەن لە شاری ماریوپۆڵ، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا هێشتا ڕێکنەکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕێڕەوێکی پارێزراوییان بۆ بکەنەوە.

بۆیچێنکۆ وتی: “بارودۆخی شارەکە هێشتا هەر سەختە، خەڵکەکە لە سەروو هێڵی کارەساتی مرۆییەوەن، دەبێت ماریوپۆڵ بە تەواوەتی چۆڵ بکرێت، فیدراسیۆنی ڕووسیا یاریمان لەگەڵدا دەکات، ئێمە لەناو دەستی داگیرکەرانداین”.

ماریوپۆڵ وەک خەڵاتێکی ستراتیژی سەیر دەکرێت بۆ ڕووسیا، تا وەک پردێکی لێبێت لە نێوان دوو هەرێمە جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و، نیمچە دوورگەی کریم، کە لە ساڵی 2014 دا ڕووسیا گرتییە خۆی.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا بەفەرمی مۆڵەتی کارکردنی لەو وڵاتە وەرگرت

KDC

سەرۆکی ئەمەریکا و گرووپی جی٧ کۆدەبنەوە لەسەر پرسی ئەفغانستان کۆدەبنەوە 

KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە هەڵسوکەوتی یۆنان بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت، ئەسینا وەڵام دەداتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW