KDC

مێژوویەک لە جەنگی مرۆڤ و نەخۆشیەکان


مرۆڤ لەمێژە لەگەڵ نەخۆشیەکان لەجەنگدایە لەم جەنگەشدا قوربانی زۆر داوە بەڵام توانیویەتی بەسەر نەخۆشیەکاندا زاڵبێت هەروەها لەمێژە مرۆڤەکانیش لەنێوان خۆیان لەجەنگدابوون مرۆڤێکی زۆر لەجەنگەکاندا مردوون مرۆڤەکان هەمیشە ڕووبەڕوی جەنگەکان بونەتەوە لەهەر جەنگێک پەندێکی وەر گرتوە بۆئەوەی دووبارە نەبێتەوە بەڵام جەنگی مرۆڤ لەگەڵ نەخۆشیەکان زۆر جار لەجەنگی نێوان مرۆڤەکان زیاتر مرۆڤەکان مردوون بۆیە باسی هەندێک لەو نەخۆشیانەدەکەین
تاعون
یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە وەک دێوەزمەیەکی ترسناک ڕووبەڕووی ژیانی مرۆڤ بۆتەوە کەبۆتە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ کە ژیانی مرۆڤی کردبووە دۆزەخ
تاعونی ڕەش
یەکیک بوو لە نەخۆشیە ترسناکەکان کەلە ژیانی مرۆڤایەتی ڕوویداوە کەلە ساڵی ١٣٤٨ بڵاو ببوەوە بەپێی سەرچاوەکان ٢٠ ملیۆن مرۆڤ بەم نەخۆشیە مردوون
پەتایی زەرد
ئەم نەخۆشیە لەساڵی ١٧٩٣ بڵاوبۆتەوە کەبەهۆیەوە زیاتر لە ٤٥ هەزار مرۆڤی کوشتووە
کولێرا
نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاو دەبێتەوە. نەخۆشیی کۆلێرا نەخۆشیێکی زۆر درمە و لە کاتی تووشبوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکیی بەکتریای کۆلێرایە.
ئەنفلۆنزا
کەبەیەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دادەنرێ لەژیانی مرۆڤایەتی کە ئەم نەخۆشیە سالانە نزیکەی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ هەزار مرۆڤ دەمرن
ئایدز
نەخۆشیەکی ترسناک کەبەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە کەلە ساڵی ١٩٧٦ لە ووڵاتی کۆنگۆ سەری هەڵداوە تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەم نەخۆشیە مردوون دەگاتە سەرو ٣٦ ملیۆن
ئەنفلۆنزای باڵندە
ئەم نەخۆشیە توانای زۆر خێرای بڵاو بونەوەی هەیە دەتوانێت دژی ئەو دەرمانانە بوەستێتەوە کەبۆ چارەسەر بەکاردێت وەلەساڵی ٢٠٠٩ بڵاوبۆتەوەو لە ووڵاتی مەکسیک تائێستا نزیکەی ١٨ هەزار کەس بەم نەخۆشیە مردوون
کرۆنا
ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، پژمین، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت.تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە ٨١٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. ڕێژەی مردن نزیکەی لە ٢٫٥٪ی ھەموو حاڵەتەکان، زۆرترینی پیاوان بەرامبەر ژنان دەکوژێت، زۆربەی ئەوانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان ٣٠–٧٩ ساڵانە
وەتائێستا نزیکەی ١٠٠ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشیە بوون و وە تائیستا دوو ملیۆن کەس مردوون
جەنگی مرۆڤ و نەخۆشیەکان کۆتایی نایەت وە هەر بەردەوام دەبێت وە مرۆڤ بەسەر هەموو نەخۆشیەکان سەرکەتووبوو وە سودیان لێ وەر بگرێت ٠
ئامادەکردنی
علی جمال

___

سەرۆک بارزانی :١١ی ئاداری ١٩٧٠ بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەرکەوتنی شۆڕش وئیرادەی ڕەوای گەلی کوردستان

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی کوردستانیان لە شاری بازل کرد

KDC

ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەک لە باشوری سوریادەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW