KDC

ڕووسیا دەستی بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە، چەند بەرپرسێکی ڕووسیا لە مۆسکۆ، دەستیان بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە نرخی ئەو کاتژمێرانە لە جۆری ئۆدیمار بێگی بە ئەڵماس ڕووپۆشکراو، گرانبەهاترین جۆری کاتژمێرن و، بەهای یەک کاتژمێر 921 هەزار دۆلارە.

ڕاگەیاندنەکانی سویسرا دەڵێن، هێزە ئەمنییەکانی مۆسکۆ، هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆگاکان بە بیانووی ئەوەی، کە یاسای گومرکیان پێشێل کردووە و، دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی کۆگاکاندا گرتووە، کە بەهایان بە چەند ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەمەش دوای ئەوەهات کە لە 25ی ئازاری 2022، ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا، سزای زیاتری لە دژی ڕووسیا گرتەبەر لەسەر بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی دژی ئۆکرانیا.

سویسرا ئەو سزایانەی پەسەند کرد، کە لە 9 و 15ی ئازاری 2022 لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە گیرابوونەبەر.

هەروەها سویسرا پار ساڵ بە بەهای 280 ملیۆن دۆلار، کاتژمێری هەناردەی ڕووسیا کردووە، کە ئەو جۆرە کاتژمێرە دەستییانە لەلایەن سەرمایەدار و کەسایەتیەکانی ڕووسیا سەنگ و بەهای ناوداری خۆی هەیە.

جێی ئاماژەیە، کۆمپانیای یەکگرتووی (ئۆدیمار بێگ)ی میکانکیکی، دروستکردنی کاتژمێر لە دێی لێ براسووس Le Brassus سەر بە کانتۆنی Waadt لە ساڵی 1875لەلایەن جولیس لویس ئۆدیمار دامەزراوە، لە ساڵی 1881بە ناوی ئۆدیمار بیگی کە هەڵگری ناوی خانەوادەکەیانە، تا ئێستا ماوەتەوە و هەر ئەو خێزانە خاوەنداریەتی دەکەن.

سۆران حەسەن

___

لە کوردستان خەڵات پێشکەش بە ژان دۆست کرا

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

KDC

جۆرجیا: کۆمەڵەیەکی کوردی هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن

nusar1
KDC

FREE
VIEW