KDC

گرووپی DanKurd لەومەدوا لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام دەدەن 

گرووپی DanKurd، کە پێکهاتوون لە تیپی یانزە و تیپی حەوت و خاوەنی 25 یاریزانی کوردن، لە ژێر ئاڵای کوردستان و، لە مەودواش لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجامد دەدەن.

گرووپی DanKurd لە ساڵی 2018 دامەزراوە، کە لە سەرەتادا لە چوار کەس پێكهاتبوون، سێ کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان بوون و ئەوی دیکەیان خەڵکی باکووری کوردستان.

جێی باسە، سەرەتا لە پلەی پێنج یاریان کردووە و، ئێستا لە پلەی چوار یاری دەکەن، لە هەوڵی بەردەوامیشدان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە پلەی سێ یاری بکەن.

ئەمەش دوای گفتوکردن و چەند جارێك دیدار و یەکتردیتن لەگەڵ گرووپی تۆپی پێی کوردی Dankurd لە دانیمارك، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵیان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی، کە هاوکاری یەکتر بکەن بۆ کاروچالاکییە وەرزشییەکان و، دواتر ئەو تیپە وەک ئەندامانی ناوەند و لە چوارچێوەی پڕۆژە و کار و بەرنامەکانی ناوەنددا، خزمەت بە بواری وەرزش بکەن و، ناوەندیش ئامادەی خۆیی نیشان داوە، کە پشتیوانی لەو شێوە پڕۆژە و توانایانەی گەنجانی کورد بکات.

هەموو ئەندامانی ئەم گرووپە، بە خۆشحاڵییەوە هاتنە ناو ناوەندەکەمان لە کۆبنهاگن، نوێنەرێک لە لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوان، وەک دەستەی کارگێڕی ناوەند و بەرپرسی بەشی وەرزش دەست بەکاربوو.

بێگومان ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، یەک لە کار و ئەرکەکانی، لە ئامێزگرتنی وەرزشوانانە و ڕەخساندنی ھەلە بۆ زیاتر پێگەیشتن و بە دەستھێنانی سەرکەوتن و، چوونە پێشەوەی گەنجانی کوردە و، هەر کەسێك بەهرەی وەرزشی هەبێت و لە هەر وڵاتێک بێت، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیوەندییان پێوەدەکات.

___

دانیمارک: ئافرەتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

KDC

پیرۆزبایی جەژنی قوربان

KDC

دژ بە بۆمبارانەکانی ئێران، کوردانی فینلان خۆپیشانیان ئەنجام دا

KDC
KDC

FREE
VIEW