KDC

وڵاتانی ئەوروپا دەیان دپلۆماتکاری ڕووسی بە تۆمەتی سیخوری دەردەکەن 

لە دەستپێکی ئۆپۆراسیۆنی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24مانگی ڕابردوو، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هەماهەنگی یەکتر، دەیان دپلۆماتکاری ڕووسیان بە تۆمەتی سیخوری دەردەکردووە، لە بەرانبەردا ڕووسیا هەمان کاردانەوەی هەیە، کە دیپلۆماتکارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەردەکات.

لە نوێترین هەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپا، چوار وڵاتی ئەوروپا زیاتر 40 دپلۆماتکاری ڕووسیان بە تاوانی سیخوری کردن بۆ دەزگای هەواڵگری لە وڵاتانە دەرکردوون،
وەک وڵاتانی هۆڵندا، کۆماری چیک، ئێرلەندا و بەلجیکا، 43 دپلۆماتیکاری ڕووسیان دەرکردووە.
لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، پۆڵەندا هەفتەی پێشوو دیپلۆماتکارەکانی ڕووسیای دەرکردبوو،
لەوبارەوە سۆفیا یەلمیس، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ڕایگەیاند، دپلۆماتکارە ڕووسییەکان لەبەر بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی دەرکراون.

لە گوتەیەکی دا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، داوای کرد، کە 23 دپۆلماتکاری ڕووسیا بە تۆمەتی سیخوری بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە و، بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو دپلۆماتکارانە، لە ماوەی دوو هەفتەدا وڵات بەجێبهێڵن.

هەروەها هەمەهەنگی هەواڵگرییەکان، نزیکەی 17دپلۆماتکاری دیکەی ڕووسیایان بە هەمانشێوە، لە وڵاتانی هۆڵەند، کۆماری چیک و ئێرلەندا دەرکراون.

هەروەها میکل مارتن سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا، لە گوتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵات، ڕایگەیاند، کە لەسە ڕاپۆرتی هەواڵگری، چوار دپلۆماتکاری ڕووسیایان لە ماوەی نزیکدا بەرەو ڕووسیا دەگەڕێننەوە.

لەمبارەوە، تۆری هەواڵی بی بی سی ڕایگەیاند، کە کۆماری چیک، جێگیری باڵوێزی ڕووسیای لە وڵاتەکەی دەرکردووە.

جێی باسە، هەفتەی پێشوو پۆڵەندا 45 دیپلۆماتکاری ڕووسیای بە تۆمەتی سیخوری دەرکردبوو، لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەڕەشەی وریاکردنەوەی دەستەڵاتدارانی پۆڵەندای کردوو، دیپۆلماتکارە پۆلەندییەکانی لە ڕووسیا دەرکرد.

سۆران حەسەن

___

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و سیناتۆرێکی فەرەنسی کۆبونەوە

nusar1

کارو چالاکیەکانی مانگی 10 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW