KDC

دوای کشانەوەی بەشێک لە ڕووسیا زیلینسکی: ئۆکرانییەکان ساویلکە نین 

ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی،ئەمڕۆ چوارشەممە، پاشەکشەی سەربازی ڕووسیایان لە ناوچەکانی نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بە فێڵێک بۆ دووبارە خۆڕێکستنەوە ناو دەبەن، ئەوەشیان بە دوای دۆڕانی قورس وێنا کرد.

دوای نزیکەی پێنج هەفتە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا، ڕووسیا گوتی ئۆپەراسیۆنەکانی نزیک کیێڤ و شاری چێرنێهێڤی باکوور کەم دەکاتەوە، بۆ ئەوەی متمانەی هاوبەشی بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی زیاتر بکات.

بەڵام ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە لێدوانێکیدا، ڕوونی کردەوە کە ئەو بە شێوەیەکی ئاشکرا حسابی لەسەر ئەو شتە نەکردووە، کە مۆسکۆ دەیڵێت.

گوتی، کە ئۆکرانییەکان ساویلکە نین، ئۆکرانییەکان لە ماوەی 34 ڕۆژی داگیرکاری و لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردووی شەڕدا لە دۆنباس فێر بوون، کە تاکە شتێک متمانەی پێ دەکەن، ئەنجامی کۆنکرێتییە.

ئۆلیکسی ئەریستۆڤیچ، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ چەند سەربازێکیان لە باکووری ئۆکرانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵات دەگوێزنەوە و، لەو شوێنەی کە هەوڵدەدات هێزی سەرەکی ئۆکرانیای تێدا گەمارۆ بدات، ڕوونیکردەوە کە هەندێک لە ڕووسییەکان، لە نزیک کیێڤ دەمێننەوە، ئەوەش بۆ سنووردارکردنی جموجوڵی سەربازانی ئۆکرانی.

پنتاگۆن گوتی، کە ڕووسیا دەستی کردووە بە جووڵاندنی ژمارەیەکی زۆر کەم لە سەربازەکان، ئەوەش دوور لە شوێنی خۆیان لە دەووروبەری کیێڤ، ئەم هەنگاوەشیان زیاتر وەک پاشەکشە وێنا کرد.

جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پێویستە هەموومان ئامادەبین بۆ چاودێریکردنی هێرشێکی گەورە بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا، ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەڕەشەی کیێڤ کۆتایی هاتبێت.

___

جەنگی ڕیاڵ و چێلسی لە سانتیاگۆ

nusar1

دکتۆر عەلی گۆران: سیستمی تەندرووستی هەرێم پاشماوەی بەعسە و بەسەرچووە، پێویستە بونیاد بنرێتەوە

KDC

کۆب 26 :- 197 وڵات بە پەسەندکردنی پەیمانانەی گلاسکۆ(میثاق کلاسکۆ) رێکەوتن

KDC
KDC

FREE
VIEW