KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی و خاتوو بنار قەرەنی جەلال کرد 

 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە هەریەکە لە هونەرمەند و رۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی و خاتوو بنار قەرەنی جەلال کرد.

ئەمڕۆ ٣٠ / ٣ / ٢٠٢٢ لە نووسیگەی تایبەتی خۆی، تاهیر هەورامی پێشوازی لە هەریەکە لە هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، خاتوو بنار قەرەنی جەلال، ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد. 

سەرەتا تاهیر هەورامی باسی لە ڕەوشی سیاسی کوردستان و عێراق بە گشتی کرد، دواتر باسی لە چالاکی و بارودۆخی ڕەوەندی کوردستانی و ڕەوشی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی بیلاڕووسیا کرد، هەروەها باسیش لە ناوەندی چالاکییەکان کرا، وەک لە وێبینار و ئامادەیی و کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانیان لە وڵاتانی دەرەوە.

هەر لەو دیدارەدا، هورنەرمەند و ڕۆژنامەنووس ئاشتی گەرمیانی، باسی لە پلان و کۆکردنەوەی کەلتوور و چالاکییەکانی لە ئێستاو داهاتوو کرد، خاتوو بنار قەرەنی جەلال، باسی لە هەماهەنگی و بەشدار بوون لە چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، ڕۆڵی بەڕێزیان لەو بوارانەدا کرد .

___

سەدام بە تۆمەتی خیانەت کوشتنی و دواتریش بە شەهید ئەژماری کردن

KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی چالاکوانێکی کورد ناجێگیرە

nusar1

ئەزموونی کاری هونەری شێوەکاری کورد نورەدین جاف لە قوتابخانەی ئابستراکتدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW