KDC

بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان دەدرێت..دیمەشق ئارامە 

پارێزەر نادیە حاتەم بە ماڵپەڕ کۆمپیسی ڕاگەیاند، کە چەندین بڕیاری دیپۆرتکردنەوە لەلایەن بەشی کۆچبەرانی سویدەوە دژ بە پەنابەرانی سوریا دەرکراوە، بەو پێیەی دیمەشق ئارامە.

پەنابەرێکی سوری بە ناوی خالید، نامەیەکی ئاڕاستەی ماڵپەڕەکە کردووە، کە تێیدا باسی لە ئازارەکانی خۆی و خێزانەکەی کردووە، چونکە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە دەزگای کۆچبەران وەرگرتووە و، گوتوویەتی، کە تا ساڵی 2012 لە ڕیزی یاریدەدەرانی سوپای سوریا بووە و، بەهۆی ڕووداوەکانی ئەو کاتەی سوریا، خۆی و خێزانەکەی پەنایان بردووە بۆ کامپێک لە ئوردن، وە دوای ماوەیەکی زۆر لە کامپەکە، خۆی و خێزانەکەی لە ئوردن دوورخرانەوە. 

بەهۆی وازهێنانی لە سوپا، نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ سوریا، چونکە بە غیابی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، لە ساڵی 2019 لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە تورکیا و لەوێوە چووەتە سوید و داوای پەنابەری کردووە.

دوای سێ ساڵ مانەوە لەو وڵاتە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، بڕیاری دا خالید و خێزانەکەی لەو وڵاتە دووربخەوە، چونکە دیمەشق بە شارێکی ئارام دادەنرێت، خالید بە بەردەوامی داوای کردووە بڕیاری ڕەتکردنەوەی پەنابەری هەڵوەشێندرێتەوە، بەڵام هیچ سوودێکئی نەبووە. 

خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەران، داوای لێکردووە، کە پاسپۆرتە سورییەکەی رادەست بکات و، وڵاتەکە بە جێبهێڵێت، هاوکات مافی بوونی پارێزەریشی نییە، لەبەر بڕیاری کۆتایی لە کەیسەکەیدا.

خالید، ئێستا لە دڵەڕاوکێیەکی بەردەوامدایە و لە نێوان پرسیارەکاندا، کە سوورە لەسەر ئەوە، “ئایا من و خێزانەکەم دیپۆرت دەکرێینەوە؟ ئایا دەڕۆین بۆ سوریا و لەوێ بەند دەکرێین؟ ئایا خەونی ژیانێکی ئارام و جێگیر بووە بە وەهم؟

بڕیارەکان جێبەجێ ناکرێن

پارێزەر نادیە حاتم، گوتی:”ئەمە یەکەم حاڵەت نییە، کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەرچووە، چونکە دیمەشق بە شارێکی ئارام دادەنرێت و چەندین بڕیاریش لەو بارەیەوە دراوە”.

ئەو ئامۆژگاری خالدی کرد، کە وەڵامی خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەران بداتەوە و، داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، چونکە شکستهێنان لە وەڵامدانەوە لە بەرژەوەندی ئەودا نەبوو.

ئایا بڕیاری دیپۆرتکردنەوە لە دژی سورییەکان جێبەجێ دەکرێت، یا نا؟ ئەو پارێزەرە وەڵامی دایەوە و گوتی: “بڕیاری دیپۆرتکردنەوە لە دژی سورییەکان جێبەجێ ناکرێت، چونکە هیچ ئەگەرێک نییە گەشت بکرێت بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق، بۆیە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە دەردەکرێت و، جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕاگیراوە، چونکە ناکرێت گەشت بکرێت، ئەمە لە کەیسی خالیددا باشە، چونکە هەلێکی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەوڵبداتەوە و مافی پەنابەرێتی لە سوید وەربگرێت”.

___

ئابڕووچوونێکی گەورەی ساختەکاری لە سوید هەزاران بەڵگەنامەی ساختەکاریی کۆرونا دۆزرایەوە

KDC

شفا بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن دەکات

nusar1

هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە دەگواسرێنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW