KDC

ئەمەریکا تانک و تۆپی دوورهاوێژ بە ئۆکرانیا دەدات

هەواڵگری سەربازی بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان دژ بە سوپای ڕووسیا لە دەووروبەری کیێڤی پایتەخت، هاوکات ئەمەریکا تانک دەنێرێتە ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند، ڕاپۆرت لەسەر کشانەوەی سوپای ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی هۆستۆمێلی نزیک پایتەخت هەیە، بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، وەزارەتەکە دەڵێت، هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان، دوای شەڕێکی قورس، ڕێگایەکی سەرەکیان لە ڕۆژهەڵاتی خارکێڤ پاراستووە.

پشتگیری ئەمریکا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاویکردەوە، کە ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانان کاردەکات بۆ گواستنەوەی تانکە دەستکردەکانی سۆڤیەت بۆ ئۆکرانیا، بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانیان لە ناوچەی دۆنباس.

لە پەڕەکەدا هاتووە، ئەو بەرپرسە ڕەتی کردەوە، کە ژمارەی ئەو تانکانەی دەنێردرێن و لە کام وڵاتەوە دەگەن بدرکێنێ.

جێی باسە، تانکەکان ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدەن، کە هێرشی درێژی تۆپهاوێژ بکەنە سەر ئامانجەکانی ڕوسیا لە ناوچەی دۆنباسی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای سەر سنووری ڕووسیا، وە ئەمە یەکەم جارە کە لە شەڕدا، ئەمەریکا یارمەتی گواستنەوەی ئەو تانکانە دەدا بۆ ئۆکرانیا.

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی یادی شەهیدانی یەکی شوبات دەکات

nusar1

گرووپی حه‌وت: له‌ پشتوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین

KDC
KDC

FREE
VIEW