KDC

کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و چین لەبارەی کۆدەنگییەکی زیاتر بێ هیوابوو

کۆبوونەوەی لوتکەی چین و یەکێتی ئەوروپا بە ئامانجی هەمەهەنگی و کاریگەری سزاکانی ئەمەریکاو یەکێتی ئەوروپا تا کۆدەنگییەکی بەهێزتر لەبەرمبەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاهەبێت بێ ئەنجام بوو ،لەلایەکتر فشارەکانی پەکین لەسەر پە یوەندی بەهێزی نێوان لەگەڵ مۆسکۆ ،کە هەوپەیمانێکی بەهێزی ڕوسیایە ، بتوانێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا ڕابگرێت

ئەمەو بەرپرسێکی باڵایی چین ڕایگەیاند ،کە ئێمە بەشێکنین لە ململانێی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ،پەیوەندییە ئابووریەکانیش کە گەڵ هەرلایەک وەک خۆی دەمنێتەوە ،هەبوونی چارەسەری سەربازیش یان ڕاگرتنی لەدەست ئێمەنییە ڕوسیا خۆی کۆتا بڕیاری شەڕەکەیە

وانگ لوتۆنگ بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی چین لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە پەکین پشتیوانی لەگفتوگۆکانی نێوان ئۆکرانیاو ڕوسیا دەکات و داوایکرد ڕۆڵی چین لەململانێدا زیادەڕۆیی نەکرێت و جەختیشیکردەوە کە هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ هەموو لایەل ڕوونە ،کە ئێمە هەوڵی هێورکردنەوەی ڕووداوەکانین نەک خۆشکردن

هەروەها لە بارەی هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ لە ژێر فشاری زیاتر ڕایگەیاند :کرداری سەربازی بڕیارێکی دەوڵەتە سیادییەکانە و ئەمە بڕیارێکی سەربەخۆی ڕوسیا بووە و سودی نییە ڕوو لە ڕوسیا بکەیت و بڵێت: پێویستە ئەم شەڕە بوەستێنە و بوەستێت”

وانگ لوتۆنگ جەختی لەوە کردەوە کە کلیلی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە دەستی چیندا نییە، بەڵکو لە دەستی واشنتۆن و برۆکسل و مۆسکۆدایە و تێبینی ئەوەی کرد کە ئەمە پرسیارێکە لە ئاسایشی ئەوروپا بۆیە دەبێت ئەوروپییەکان بڕیار بدەن

لەکۆتایی دا وانگ لوتۆنگ تەئکیدکردەوە کە پەیوەندیە بازرگانیەکان لە گەڵ وڵاتان بە ڕوسیاشەوە وەک خۆی دەمنێتەوە ،شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا هیچ لەوبارەوە نەگۆڕیووە

سۆران حەسەن

___

پارتەکەی ئەردۆگان پرۆژەیاسایەکی نوێ بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان دەخاتە پەرلەمان

nusar1

کازمی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە دوا قسە دەکات

KDC

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW