KDC

ئاستەنگی بوژانەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران ،بوونی سوپای پاسدارانە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا

لەبارەی بوژانەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گرێ کوێرەی بوژانەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی، بوونی سوپای پاسدارانە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا، کە لە ئێستادا خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێک لە دانوستانەکانی ڤێننا بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز، زۆر نزیکە.

دانوستانەکانی ڤێینا لەبارەی بەرنامەی ناوەکی ئێران، لە مانگی چواری پار ساڵ بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ لەگەڵ وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و چین، چەند گەڕێکیان ئەنجام داوە، ئەمەریکا وەک چاودێر بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ بەشداری لە بڕیاردان دەکات.

عەبدڵڵاهیان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە گفتوگۆکانی ڤێننایان کردووە، کە نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی.

جێی باسە، ئێستا خاڵی گرینگ و ئاڵۆزی کردنەوەی گرێکوێرەکان، بوونی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا، کە پێشتر ئێران مەرجی سەرەکی هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی بووە، بەڵام داواکردنی لە جۆرە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم پرسیارێکی لۆژیک، کە بە ئاشکرا موشەکی بالیستی لە رێی بەکرێگیراوەکانی ڕۆژانە لە عێراق، سوریا و یەمەن، بەرژوەندییەکانی خۆی بە کوشتار و بیانووی هەمەجی، نزیک شوێنی دەستەڵاتدارانی ئەمەریکایە و مەترسییەکی جدییە بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە، کە ئەمڕۆ ڕۆژانە گوێبیستی کارە نامرۆییەکان و بۆردمانە ناڕەواکان دەبن، نوێترنیان کارە تیرۆریستییەکەیان بۆ سەر شاری هەولێر بوو، کە سوپای پاسداران لە ڕۆژی 13مانگی سێ بە 12 موشەکی بالیستی مەودا مامناوەند، بۆردومانیکرد.

ئەمەریکا لە ساڵی 2018 و لە سەردەمی سەرۆکی پێشووئ ئەمەریکا، تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامەی ناوەکی ئێران ڕاگەیاندبوو.

هەروەهامانگی چواری پار ساڵ، یەکێتی ئەوروپا، چەند گەڕێکی دانوستانیان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ئیسرائیل هۆشداری دا کە ئێران بۆ بە دەستهێنانی کات و پیتاندی زیاتری یۆرانیم، گفتگۆکان بە کاردەهێنێت، ئیسرائیل لەم بارەوە هەڵوێستی توندی سەربازی دژ بە ئێران دەبێت.

هەروەها لەبەرانبەر داواکاری ئێران بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر هۆشداری دابوو، دوایین لێدوانی وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و ئەمەریکا لە کۆبوونەی لوتکەی چوار وڵاتی عەرەبی و، ئەمەریکای لە ئیسرائیل گفتوگۆیان لە بارەوە کردبوو.

سۆران حەسەن

___

ناوەندی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا کۆبوونەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

KDC

خانمە کوردێک بە سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی سۆسیال دیموکراتەکان هەڵدەژێردرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW