KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ بۆ سزادانی نوێی ڕووسیا دەدەن



لە ئاکامی پەرەسەندنەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە چلەمین ڕۆژدا، بە پاشەکشەی سوپای ڕووسیا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و، ڕاگەیاندنی ڕزگارکردنی تەواوی هەرێمی کیێڤ بەتایبەت لە شاری بۆتشا، کە تەرمی دەیان هاووڵاتی لەو شارەدا بینراون، وڵاتانی رۆژئاوا هەوڵ دەدەن سزای نوێ بەسەر رووسیادا بسەپێنن.


وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تاوانی جەنگ ڕووسیا تۆمەتبار دەکەن و، هەوڵ بۆ سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەدەن، ئەوەش لە ئەنجامی بینینەوەی دەیان تەرمی هاووڵاتیان، کە لە شارێکی باکووری ڕۆژئاوای کیێڤ دۆزرانەوە، هەروەها داوای لێکۆڵینەوەش لەو کارەساتە مرۆییە دەکەن.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕەخنەی لە هێزەکانی ڕووسیا گرت، کە وەک بکوژ، جەلاد، دەستدرێژیکەران و دزەکان ناویهێناون، دوای ئەوەی تەرمی دەیان هاووڵاتی لە شاری بۆتشای نزیک کیێڤ دۆزرانەوە، کە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەهۆیەوە سزای نوێی ڕووسیا بدەن.


هەروەها دیمیتۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، لە تویتێکدا، داوای سزای نوێ و فراوانی لە کۆمەڵەی جی 7 کرد، کە گەمارۆی بازرگانی لەسەر کاڵاکان و کەشتی ڕووسی بدەن و، جیاکردنەوەی هەموو بانکە ڕووسییەکان لە سیستمی سویفست بدەن.


لەلایەکی دیکەوە، ڕووسیا ئەو بانگەشانەی دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە، بە وروژاندن و چەواشەکاری ڕای گشتی تاوانبارییان دەکات.


دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، کە مۆسکۆ داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی دژ بە وروژاندن و چەواشەکارییەکانی دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە بۆتشا ئەنجام بدات و، داوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی بێلایەن لە ڕووداوەکان دەکات.


هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، کە هێزەکانی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا خەڵکی مەدەنیان لە شاری بوتشای سەر بە پارێزگای کیێڤ کوشتبێت.


وەزارەتی ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی، کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی کیێڤەوە بڵاوکراونەتەوە، گوایە (تاوانی جەنگە) و لەلایەن سەربازانی سوپای ڕووسیاوە کوژراون، جگە لە وروژاندنی نوێ هیچی دی نییە.




سۆران حەسەن

___

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

nusar1

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

nusar1

چۆن کەسایەتی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW