KDC

گاریگەریەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر هەرێمی کوردستان 

علی جمال

دوای ئەوەی ڕووسیا بڕیاری شەڕی دژی ئۆکرانیا راگەیاند و دەستی بەهێرش کردن کرد راستەوخۆ وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دژی ئەم داگیر کاریانە وەستانەوە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا سەپاند و پشتگیری خۆیان بۆ ئۆکرانیا دووپات کردوە بەڵام بە سەپاندنی سزای ئابوری و دارایی و بانکی و بازرگانی دبلۆماسی و داخستنی ڕێگا ئاوی و ئاسمانیەکان ئەمەش هۆکارێک بوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خۆراک لەجیهان ئەمەش قۆناغێکی نوێی لەگرانی خۆراک و نەوت هێنایە کایەوە چونکە ڕووسیا و ئۆکرانیا بەرهەم هێنەرێکی گرنگنن لەجیهان لەڕووی هەناردە کردنی نەوت و گەنم ٠
شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەکو چۆن کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان هەبووە بەشێوەیەکی گشتی، بە هەمان شێوە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش هەبووە
ئەم کاریگەریانەش ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆبی چونکە نرخی زۆر بەی کاڵا خۆراکیەکان لە هەرێم بەرزبوونەوە و کاریگەری کردەسەر وە ئەمەش کاریگەری شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا هەر بەزووی دەرکەوتن خواست لەسەر کاڵا خۆراکیەکان زیاتر بوو جیهان خۆی بۆ شەڕی خۆراک و نەوت ئامادە دەکات٠
یەکێک لە کاریگەریەکان کە بەڕوونی بەسەر هەرێمی کوردستان بەدیار کەوت ئەویش کارکردنی کۆمپانیا ڕووسیەکان لەهەرێم لەڕووی پیشەسازی و وەبەرهێنان و گواستنەوەی نەوت کاردەکەن ئەمەش بەسزا دانی کۆمپانیا ڕووسیەکان و بلۆک کردنیان لەکارکردن کاریگەری دەکاتە سەر ئابوری هەرێم و توشی زەرەرو زیان دەبێت جونکە یەکێک لە کۆمپانیا گرنگەکانی وەبەرهێنانی نەوت کۆمپانیا ی ڕووس نەفت کەخاوەنی لەسەدا ٦٠ بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەئەستۆ دەگرێت ٠
ئەو سزایانەی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە بەسەر ڕووسیادا سەپینراون کاریگەرییان لەسەر ئەو کۆمپانیایانە دەبێت، چونکە گرفتی ڕەوانەکردن و گواستنەوەی پارەیان بۆ دروست دەبێت دوورنییە ئەو دۆخە ببێتەهۆی کشانەوەی کۆمپانیا ڕووسییەکان
هەر چەندە لەڕووی دارایی و بانکییەوە، هەرێم دوورە لەم لایەنەوە، چونکە هەریەک لەدراوی ڕۆبڵی ڕووسی وهرێفینای ئۆکرانی، ئەو بەکارهێنانەیان لەبازاڕەکانی هەرێم کاریان پێ ناکرێت، هەرچەندە بەهاکانیان داببەزێت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر لایەنی دارایی و بانکی هەرێمی کوردستان ناکات، بگرە ئەگەر بەهای هەردوو دراوەکە زیاتر داببەزێت، بازرگانی لەگەڵ ڕوسیاوئۆکرانیا بکرێت، لەبەرژەوەندی هەرێم وهەر وڵاتێکی تریش دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، بەهۆی شەڕەوە، هاوردەکردنی هەندێ بابەتی خۆراکی لەئۆکرانیاوە بۆ هەرێم دەوەستێت، هەرچەندە قەبارەکە زۆر گەورە نی یە، هاوردەکاران لەئێستادا بەدوای جێگرەوەن بۆ ئەم بابەتەخۆراکیانە. بەمەش کاریگەری کەم دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان ٠
بەرزبونەوەی نرخی نەوت، لەبازاڕەکانی جیهاندا دەرئەنجامی ئەم شەڕە، لەبەرژەوەندی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە، وەک هەرێم، چونکە وەک ئاشکرایە شەڕ پێویستی بەسوتەمەنی وپارەیە، ئەوا هەناردەی نەوتی ڕووسی سنوردار دەکرێت وکەمدەبێتەوە، کەلەئێستادا دووەم وڵاتی هەناردەکاری نەوتە، بەمەش خستنەڕووی نەوت کەم دەبێتەوە و پاشان خواست زیاد دەکات و نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە کەلەئێستادا لەسەروو ١٠٠ دۆلارەوەیە، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ دەستکەوتنی داهاتی نەوت بۆ وڵاتانی هەناردەکار وپڕکردنەوەی بۆشایی رووسیا، دەبێتە دەرفەتێک بۆ وڵاتانی هەناردەکاری نەوت.

لەلایەکی ترەوە، دەرئەنجامی ئەم شەڕە، لەڕووی ئابورییەوە لەبەرژەوەندی هەرێمە، چونکە ڕووسیا یەکەم وڵاتی هەناردەکاری غازی سروشتی یە بۆ جیهان وئەوروپا بەتایبەتی، بەپێ داتاکان، زۆرترین غازی سروشتی بۆ وڵاتانی وەک ئەوروپا دەڕوات وەک جێگرەوەیەک بۆ غازی ڕووسیا ولاتی ئەوروپا پەنا بۆ ئەو ووڵاتانە دەبەن کەغازی سروشتی بەرهەم دەهێنن.

بەهۆی ئەو سزایانەی کە وڵاتانی جیهان بەسەر کەرتی غازی سروشتی رووسیا داوە، ئەوا لەبەرژەوەندی هەرێمە، کەخاوەنی ڕێژەیەکی گەورەی غازی سروشتی یە، ڕێژەی (3%)ی یەدەگی جیهانی غاز لەهەرێمدایە و لەڕیزبەندی (9 بۆ 10) ی وڵاتانی خاوەن یەدەگە و بڕی (27) ترلیۆن پێ سێجا غازی سروشتی هەیە. بتوانرێت ببێتە جێگرەوە بۆ غازی سروشتی ڕووسیا، بەتایبەت دوای ئەوەی کەسەرۆکی هەرێم، سەردانی تورکیای کرد و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کەهەرێم ڕەزامەندی داوە بە تورکیا بەهەناردەکردنی غازەکەی بۆ ئەو وڵاتەو لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. بەڵام لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە هەروا کارێکی ئاسان نی یە، چونکە هەناردەکردنی غازی سروشتی تایبەتمەندی خۆی هەیە، دانانی بۆری بۆ گواستنەوە تێچونی زۆرو تەکنیکی سەردەمیانەی دەوێت، ئەمەش لەئێستادا قورسە. هەروەها فشارەسیاسییەکانی رووسیا وئێران، بەربەستن لەم بوارەدا.

بەهۆی دووری هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئۆکرانیا ، بەهیچ شێوەیەک پێشبینی ئەوە ناکرێت، لێشاوی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بگاتە هەرێم ، وادەرئەکەوێت، ئاوارەبوونی ئۆکرانییەکان ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکەن٠

___

مانیفێستی هۆشیارکردنەوە

KDC

زمان ..شوناس و فەرهەنگە

nusar1

ئەڵمان چۆن سزای نانیشتمانپەروەرێکی خۆی دەدات 

KDC
KDC

FREE
VIEW