KDC

سزاکانی ئەمەریکا کچەکانی سەرۆکی ڕوسیا دەگرێتەوە ؟

سزاکانی ئەمەریکا کچەکانی سەرۆک پۆتین دەگرێتەوە؟

ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا، هەمیشە وریا بووە کاتێک باس لە پرسیارەکانی خێزانەکەی دەکات، لە ساڵی 2015،، لە یەکێ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکانی ماراسۆنیدا، لەبارەی ناسنامەی کچەکانیەوە چەند شتێکی دەرخست.

پۆتین وتی: “کچەکانم لە ڕوسیا دەژین و، تەنیا لە روسیا فێردەبن و شانازییان پێوە دەکەم”، لە کاتێکدا پۆتین نایەوێت باسی خێزانەکەی بکات، بەتایبەتی دوو کچەکەی، لە دوایین خولی سزاکانی ئەمەریکا دوو کچەکەی پۆتین بە ناوەکانی ماریا ڤۆرۆنتسۆڤای تەمەن 36 ساڵ و، کاترینا تیخۆنۆڤای تەمەن 35 ساڵی کردە ئامانج.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا وتی: “ئێمە پێمانوایە زۆرێک لە سەرمایەکانی پۆتین لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا شاراوەن، بۆیە ئێمە ئەوان دەکەینە ئامانج”.

هەرچەندە بەشێوەیەکی فەرمی بەڵگەنامەی کەم لەسەر ژیانی بنەماڵەی سەرۆکی ڕوسیا پشتڕاستکراونەتەوە، ڕاپۆرتەکانی ڕاگەیاندن و لێدوانی گشتی جاروبار بەسن بۆ ئەوەی وێنەیەکیان بۆ دابین بکرێت.

کچەکانی سەرۆک پۆتین، هاوسەری پێشووی لیۆدمیلا، کە لە ساڵی 1983 هاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە، کاتێ کە ئەفسەر بوو لە دەزگای هەواڵگری سۆڤیەت، کەی جی بی، ئەو هاوسەرگیرییە 30 ساڵ بەردەوام بوو، دواتر لێیک جیابوونەوە.

لە ساڵی 2013دا، ئەو دوو هاوسەرە جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند و، پۆتینیش گوتی: “ئەوە بڕیارێکی هاوبەش بوو، ئێمە بە ئەستەم یەکتر ئەبینین، هەریەکەمان ژیانی خۆمانمان هەیە”، لیۆدمیلا لەبارەی پۆتین گوتی: “بەتەواوی لە کاردا نوقم ببوو”.

ماریا ڤرۆنتسۆڤا

ماریا ڤرۆنتسۆڤا لە دایکبووی ساڵی 1985، لە زانکۆی سەینت پیتەرزبێرگ و پزیشکی لە زانکۆی ویلایەتی مۆسکۆ خوێندووە.

ڤۆرۆنتسۆڤا، لە ئێستادا ئەکادیمی و ئەندۆکرینۆلۆجیست، هاونووسەری کتێبێکە لەسەر گەشەسەندنی بچووک لە منداڵاندا، وەک توێژەرێک لە سەنتەری توێژینەوەی ئەندۆکرینۆلۆجی لە مۆسکۆ دانرا.

هەروەها ئەو کچە بازرگانە، لەگەڵ بازرگانێکی هۆڵەندی جۆرێت فاسین هاوسەرگیری کردووە، کە جارێک کاری بۆ گازپرۆمی زەبەلاحی وزەی دەوڵەتی ڕوسیا کردووە، هەرچەندە جیابوونەتەوە.

کاترینا تیخۆنۆڤا

بە بەراورد لەگەڵ خوشکەکەی، کاترینا تیخۆنۆڤا بەهۆی بەهرەکانییەوە وەک سەماکەرێکی ڕۆک ئێن ڕۆڵ دەرکەوت و، ئەو و هاوکارەکەی پێنجەمیان لە بۆنەیەکی نێودەوڵەتی ساڵی 2013دا تەواو کرد.

هەر لەو ساڵەدا، لەگەڵ کیریل شەمالۆڤ کوڕی هاوڕێیەکی کۆنی پۆتین ئاهەنگی هاوسەرگیریان لە سەیرانگای خلیسکێنەی تایبەت لە نزیک سەینت پیتەرزبێرگ بەڕێوەبرد.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2018دا شەمالۆڤی سزا دا بەهۆی ڕۆڵەکەی لە کەرتی وزەی ڕوسیادا و، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش گوتی: “سامانەکەی لە دوای هاوسەرگیری بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە”. هەرچۆنێک بێت، ئەو دووانە لەوکاتەوە جیابوونەتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکانی میدیاکانی ڕۆژئاوا، کاترینا تیخۆنۆڤا ئێستا لە ئەکادیمیا و بازرگانیدا کار دەکات.

ئەو لە ساڵی 2018 بە کورتی لە میدیا دەوڵەتییەکانی ڕوسیا دەرکەوت بۆ قسەکردن لەسەر تەکنەلۆجیای دەماری.

نەوەکانی پۆتین

پۆتین هەروەها نەوەیەکی هەیە، کە لە ساڵی 2017 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاماژەی پێدا، بەڵام نەیگوتووە چەندن و لەکام لە کچەکانی لە دایکبووە.

پۆتین وتی: “تا ئەو جێگایەی کە نەوەکانم نیگەرانن، یەکێ لەوان پێشتر لە دایەنگادابووە، تکایە لەوە تێبگەن، من نامەوێت ئەوان وەک جۆرێک لە شازادەی شاهانە گەورە بن، من دەمەوێت ئەوان وەک خەڵکی ئاسایی گەورە بن.”

___

بە ڤیدیۆ: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 8ی مارس چالاکییەکی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا 

KDC

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا وسەرکۆنەی هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن

nusar1

کەشوهەواێکی سەخت و باراناوی لە NRW : تا 200 لیتر باران لە هەر مەترێکی چوارگۆشەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW