KDC

دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئازربایجان و ئەرمینیا دەست پێدەکاتەوە



ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا بڵاویکردەوە، کە ئامادەکارییەکان بۆ دانوستانی ئاشتی لە بارەی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ دەستی پێکردووە، کە لەدوای شەڕی ساڵی 2020، ئاگربەستی ئاشتی لە نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان هاتۆتە ئاراوە.


سایتی سکای نیوز ئاماژەی بە فەرمانی نیکۆڵ باشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا و ئیلهام عەلییف سەرۆکی ئازربایجان کردووە، کە هەردوو وەزیرانی دەرەوە ڕاسیپێردراون کە ئامادەکاری بۆ دانوستانەکانی ئاشتی نێوانیان بکەن، ئەمەش دەرئەنجامی دانیشتنی دوێنێ چوارشەممەی شاندی هەردوو وڵات بوو لە برۆکسل بە سەرپەرشتی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچووە .


بە گوێرەی ڕاگەیاندنی هەردوو لایەن، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستنیشان کردنی لیژنەیەکی یاسایی بۆ داڕشتنەوەی سنووری نێوان هەردوو وڵات، کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕوسیا لە ناوچەکەدا بۆشاییەکی ئەمەنی دروستبووە.


جێی باسە، لە مانگی نۆی ساڵی 2020 ئازبایجان بە پاڵپشتی تورکیا، توانیان زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی قەرەباخ لە دەست ئەرمینیا دەربهێنن، ئەرمینیا داوای ئاگربەستی کرد و، بە سەرپەرشتی روسیا وەک هێزی ئاشتی پارێز لە هەرێمەکە جێگیربکرێت، تا پەیمانی دوای شەڕی نێوان باکۆ و یەریڤان جێبەجێبکرێت.


ئەم هەرێمە کێشەلەسەرە، لە ساڵی 1991 تاک لایەنە بە پشتیوانی ئەرمینیا، هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ سەربەخۆیی ڕاگەیاند، بەڵام لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە فەرمی نەناسێنرا، ئازربایجان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.




سۆران حەسەن

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ڕێکەوتنی نێوان ئێران پاکستان (نەوت بەرامبەر برنج )

KDC

لە هەڵبژاردنی فەڕەنسا ماکرۆن پێش ڕکابەرەکانی کەوت

nusar1
KDC

FREE
VIEW