KDC

ئەمەریکا لەبارەی سزاکانی سەر ڕوسیا ،هۆشداری بە تورکیا دەدات

پەیامەکە لە ئەمەریکاوە بۆ تورکیا ئەوە بوو، کە دەبێت تورکیا وریا بێ پارەی بەرپرسانی باڵای ڕوسی سپی نەکەنەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا وەڵامی پرسیارەکانی دی دەبلیووی تورکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەرپرسانی ئەمەریکا لە ئەنقەرە دایەوە، وەک بەشێک لە میکانیزمی ستراتیژی، کە لەلایەن رەجەب تەیب ئێردۆغان و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکاوە ڕێککەوتوون، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی هەردوو وڵات لە ئەنقەرە کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە ناوچە جیاجیاکاندا.

لەو چوارچێوەیەدا نوێنەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی، ڤیکتۆریا نولاند بەم دواییانە چاویکەوت بە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سادات ئوناڵ ماریسا بریکاری بازرگانی ئەمەریکاش دوێنێ و ئەمڕۆ لە ئەنقەرە قسەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

دوای ئەم قسانە، پەیامەکە لە ئەمەریکاوە هات سەبارەت بەو سزا سەپێندراوانەی، کە بەسەر ڕوسیادا سەپێندرا، لەسەر تورکیایە کە دەبێت وریا بێ و پارەی بەرپرسی باڵای ڕوسی سپی نەکەنەوە، نولاند ڕۆژی 4ی نیسان لە ئەنقەرە چاوی بە بەرپرسانی تورکیا کەوت، وەک خۆی وتی، زۆر گرینگە تورکیا وریا بێت و ڕێگە نەدات خاکەکەی لە سزا ئازاد بێت، یا ببێتە ناوچەیەک کە ڕوسیا پارەکانی خۆی تێدا ساخ بکاتەوە.

ئەمەریکا و هەندێک لە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان، بڕیاریان داوە سزای جۆراوجۆر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن لەسەر هێرشی ئۆکرانیا و، تورکیاش کە پەیوەندی نزیکی بە هەردوو وڵاتەوە هەیە و ڕۆڵی ئاسانکاری دەبینێت، گوتوویەتی کە پابەند نابێت بە سزاکانەوە.

___

لە فینلاند هەڵبژاردنی هەرێمەکان بەڕێوەدەچێت و دوو کورد کاندیدن

KDC

32 ساڵ به‌سه‌ر راگواستنی شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دا تێده‌په‌ڕێت

KDC

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW