KDC

ئەندامێتی ڕوسیا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگیرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نیۆرک کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیار دا ئەندامێتی ڕوسیای لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوەیەگرتووەکان ڕابگرێت ،ئەمەش سزایەکە لەبەرمبەر هێرش داگیرکاری دژ بە ئۆکرانیا و بەتایبەت کۆمەڵکوژییەکەی شاری بۆچایدا دەبێت

ئەمەو پێشنیارەکە لەلایەن ئۆکرانیاوە بوو ،بەڵام ئەمەریکا پاڵپشتی و سەرکردایەتی بڕیارەکەی دەکرد ،لەکۆی 193وڵاتی ئەندام لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، 93 وڵات پشتیوانیان کرد و 24 وڵات دژی بڕیارەکە و، 58وڵاتیش بێدەنگ بوون

لەمبارەوە ئەمەریکا ڕایگەیاند دوای ئەوەی ئۆکرانیا هێزەکانی ڕوسیای تۆمەتبارکرد بە کوشتنی سەدان هاووڵاتی لەشارۆچکەی بۆچای ،هەوڵی هەڵپەساردنی ڕوسیا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ دراوە ،هەرچەند ڕوسیاش ڕەتیدەکاتەوە هێرش سەر هاوولاتیانی ئۆکرانیا کردبێت

جێی باسەباڵیۆزی مۆسکۆ لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسیلی نێبنزیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کاتێک بوچا لەژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادا بوو، هیچ جۆرەتوندوتیژییەکییان بەرامبەر هاوڵاتیان نەکردووە ،ئەوەی هەیە لە دوای پاشەکشەی هێزەکانی ڕوسیا ،سوپای ئۆکرانیا بە بیانووی لایەنگری و هاوپەیمانی ڕوسیا ئەم کارەیان کردووە

هەروەها دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ،نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا لە بەکارهێنانی هەموو ڕێکارە یاساییەکان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندیەکانی بەردەوام دەبێت

سۆران حەسەن

___

توشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا 277ملیۆن کەسی تێپەراند،ئەمەریکا بەرزترین ئاستی گیانلەدەستدانی هەیە

nusar1

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی داستانی پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس

KDC

سویسرا: خۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و پشتگیری ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران

nusar1
KDC

FREE
VIEW