KDC

تویتەر گۆرانکاری تایبەت لە دەقی بڵاوکراوەکان بۆ بەکارهێنەرانی تاقیدەکاتەوە

تۆرەکۆمەڵایەتیەکان لە هەوڵدان زۆرترین تایبەتمەندی بە ڕووی بەکارهێنەرانیان فراوان بکەن ،لە نوێترین تایبەتمەندی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تویتەر کار بۆ زیادکردنی گۆڕانکاری لەو پۆستانەی بەکارهێنەران بڵاویدەکەنەوە دەکات ، کە ،ێشتر ئەو تایبەتمەندییەی نەبووە، کە دوای بڵاوکردنەوەی تویتێک، خاوەنی پۆست نەیدەتوانی گۆڕانکاری تێدا بکات.

هەرچەندە هەواڵەکە لە سەرەتای مانگی چوار لەلایەن کۆمپانیاکەوە بڵاوکرایەوە , بەڵام
دوای ئەوەی ئێلۆن ماسک سەرمایەداری خاوەنی کۆمپانیایی تێسلای کارەبایی بوو بە گەورەترین خاوەن پشک لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر,

لەمبارەوە جەی سولیڤان، سەرۆکی بەرهەمە بەکاربەرەکان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کە کۆمپانیاکە لە ساڵی ڕابردوو کاری بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەک ،کە بەکارهێنەر بتوانێت گۆڕانکاری لە پۆستەکانیدا بکات ، لەهەوڵی ئەوەشدان کە تایبەتمەندی زیاتر پێشکەش بکەن ،هەرچەندە کاتی زۆری دوێت بەڵام خزمەتگوزراییەکان بەپێی پێویست زیاتر دەکەن

ئێلۆن ماسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا، کە پشکێکی چەند بلیۆن دۆلاری لە تویتەر کڕیووە بەهۆییەوە پشکەکانی تویتەر بەرادەیەکی زۆر بەرزبووەوە،لەیەکەم هەنگاوی ناوبراو دەستی بە ڕاپرسییەک کرد ، بە پرسیارکردن لە بەکارهێنەران، ئایا دەیانەوێت چ گۆڕانکاریەک ببینن لە تویتەرەکانیاندا هەبێت، چونکە ساڵانێکە گۆرانکاری ئەوتۆ لە بوارەدا نەکراوە

ئەمەو ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی ڕایگەیاند ڕاپرسییەکە تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات، کە ماسک، کڕینەکەی لە 9.2٪ ی پشک لە کۆمپانیاکە ڕاگەیاند بە بەهای نزیکەی 3 ملیار دۆلار. ئەم هەنگاوە وادەکات فراوانترین بەشداربوانی لە چاو پێشتر بۆ سایتی تویتەر زۆرتربکات .

جێی باسە ڕۆژی دووشەممە ، ماسک ئاشکرای کرد، کە لەسەدا 9.2 لە تویتەر دا پشکی هەیە، ئەمەش بووە هۆی پشکەکانی تویتەر لەسەدا 27بەرزبێتەوە ،یەکەم کاریشی دەستی کرد بە ڕاپرسییەک لەسەر ئەو تایبەتمەندییانە کە ماوەیەکی درێژە کۆمپانیاکە کاری لەسەر دەکات

تویتەر بە ئینگلیزی Twitter تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. لە ٢١ی مانگی سێی 2006 لەلایەن جاک دۆرسی دامەزرا، لە مانگی حەوتی 2006 خرایە بەردەست. ئێستا یەکێکە لەو دە ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھەموو جیھاندا ھەیە. کۆمپانیاکە دوو تەلاری لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،لەشارەکانی نیۆرک و سانفرانسیسکۆ دا هەیە .
دروستکردنی ئەکاونت لە تویتەر بەخۆڕاییە و ھیچ وڵاتێک بەربەست بۆ بەکارھێنەرانی دانانێت

___

سوید:چەند پەرلەمانتارێک و سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی لە پەروەردەی زمانی کوردی دەکەن

nusar1

چیرۆکی سنوری 1997چیە؟داوایەکی ڕووسیا لەوبارەوە چۆنە؟

nusar1

بەڤیدیۆ: پانێڵی لایەنە کوردستانییەکان لە یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW