KDC

دڵەکزێ

دڵەكزێ چۆن روودەدات؟

لە نێوان گەدە و سورێنچك زمانەیەك هەیە كە رێگە بە خواردن دەدات لە سورێنچك بروات بۆ گەدە، بەڵام رێگە بە خواردن و ترشەلۆكی گەدە نادات بە پێچەوانەوە بگەڕێتەوە بەڵام لەو كەسانەی ئەم زمانەیان لاوازە یان بە باشی كارناكات، خواردن یان ترشەلۆكی گەدە دەگەرێتەوە بۆ سورێنچك و هەست بە دڵەكزێ دەكات.

نیشانەكانی دڵە کزێ :

سەرەڕای دڵەكزێ نەخۆشەكە لەوانەیە چەند نیشانەیەك تری هەبی هاوشێوەی..

  1. سنگ ئێشە
  2. سەختی لە قوتدانی خواردن
  3. كۆكە، بەتایبەتی لە شەواندا
  4. قوڕگ ئێشە

مەرج نییە نەخۆشەكە ئەم نیشانانەی هەمووی تێدا بێت، بەڵام بە شێوەیەكی بەربڵاو و سەرەكی دڵەكزێ هەیە

هۆكارەكانی زیادبوونی دڵەكزێ :

  1. تەنها جۆری خواردن دڵەكزێ زیاد ناكات بەڵكو بری خواردن و كاتی خواردن كاریگەی هەیە لە سەر زیادبوونی دڵەكزێ
  2. چا، قاوە ، چكلێت ئەمانە یەكێكن لە هەرە بەربڵاوترین هۆكارەكانی زیادبوونی دڵەكزێ ، پێویستە لێیان دووربین.
  3. بەهارات یەكێكە لەو پێكهاتانەی كە دڵەكزێ زیاد دەکات . ئەو خواردنانەی بەهاراتی زیاترە دڵەكزێكە زیاتر دروست دەكات.
  4. چەوریە خراپەكان یاخود ئەو خواردنانەی بەتایبەتی لەناو روون سوردەكرێنەوە ئەگەری تووشبوون یاخود زیادكردنی دڵەكزێ زیادەكەن، بۆیە پێویستە بە هەموو شێوەیەك لی دووربین .
  5. ئەو خواردنانەی كر ترشی زۆری تێدایە ئەگەری دڵەكزێ زیاتر دەكەن . یەكێك لە ئەمانە تەماتە ، هەروەها میوەی وەكو پرتەقال، لیمۆ ، لالەنگی .هەروەها هەموو جۆرە ترشیاتەكان ،چونكە ماددەی سركەی تێدایە كە ئەمەش ماددەیەكە ترشەلۆكی گەدە زیاد دەكات وە دڵەكزێ زیاتر دەكات .
  6. زۆرخۆری هۆكارێكی تری زیادبوونی دڵەكزێ یە، چونكە گەدەت پر دەبێ لە خواردن ، خواردنەكە بە ئاسانی لە زمانە لاوازەكەوە دەگەرێتەوە بۆ سورێنچك و دڵەكزێت بۆ دروست دەكات .
  7. كاتی خواردن زۆر گرنگە هەوڵبدە كاتی نانی ئێوارە زوو بخۆی، چونكە پێویستە كاتی زۆر لە نێوان خواردن و پاڵ كەوتندا هەبێت ، بەلایەنی كەم ٢ بۆ ٣ كاتژمیر یاخود ٤كاتژمێر . چونكە پاڵ كەوتن دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سورێنچك و دڵەكزێ زیاد دەكات .
  8. جگەرەكێشان و قەڵەقی و خواردنەوە كحولیەكان هۆكارێكی تری زیادبوونی دڵەكزێن.
  9. قەڵەوی هۆكارێكی تره. وه قەڵەوی هۆكاری زۆربەی نەخۆشیەكانە.
  10. دەرمان ، رەنگە دەرمان بۆ مەبەستێكی دیكە بەكاربهێ بەڵام دڵەكزێ دروست بكات. بەربڵاوترین ئەو دەرمانانە voltarin كە بۆ ئازار بە كاردێت. وە asprin كە ئەمەش رەنكە ببێتە هۆی برینداركردنی گەدە و ببێتە هۆی دڵەكزێ .
  11. هەوڵبدە لەبارێكی گونجاودا ڕابكشێت یان دابنیشی چونكە ئەمەش هۆكارێكی تری زیادبوونی دڵەكزێیە.
  12. جوڵەی لەش هۆكارێكی ترە ، كە بەتایبەتی خوێندكاران لە كاتی سەعیكردندا لەشیان دەجوڵێنن بۆ پێشەوە و دواوە.

باشتر وایە ئەو كەسانەی دڵەكزێیان هەیە :

  1. لەسەر لای چەپ بخەون، چونكە گەر لەسەر لای ڕاست بخەون دیسانەوە ترشەلۆكی گەدە دەگەرێتەوە بۆ سورێنچك .
  2. باشتر وایە جێگاكانیان. بە گۆشەی ٤٥، واتە لە پشتیانەوە بەرزبێتەوە بە گۆشەی ٤٥ وە لەسەر جێگایەكی فلات یان تەخت نەخەون.

___

ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی مەترسی جگەر

KDC

بزانە ساڵی 2021 رۆڵز-رۆیس چەند ئوتۆمبێلی فرۆشتووە

KDC

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

KDC
KDC

FREE
VIEW