KDC

بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا “بەهای فەیسبوک” 1 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕکردووە

فەیسبوک سەرەتایی ئەم ھەفتەیە بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە دی ، دوای ئەوەی بەهای لە بازاڕدا بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلار ، ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە بڕیارێکی دادگا لە بەرژەوەندی خۆی لە ” سکاڵای پاوانکاری ” دا .

پشکەکانی فەیسبوک زیاتر لە سەدا 4 بەرزبووەوە، کە لەسەر بڕیاری دادوەرێکی فیدراڵی ئەمریکا ، سکاڵایەکی دژە متمانەی رەتکردەوە ،
دادگای فیدراڵی داوای یاسایی لیژنەی بازرگانی فیدراڵی ڕەتکردەوە ، ئەمەش سەرکەوتنی گەورە بوو بۆ ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان .
دەسەڵاتی دادوەری ئەو داوا یاساییەی ڕەتکردەوە کە لەسەر فەیسبوک پێشکەش کرابوو ، بە تۆمەتی ئەوەی ” شکستی دەزگاکە لە پێدانی بەڵگە لەسەر بانگەشەکانی ” کە مارد تۆڕەکانی قۆرخ کردووە .

بەهای فەیسبووک بۆ زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە ، بۆ یەکەمجار لەمێژووی کۆمپانیاکەدا ، کە پێشتر چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلار یان لەبەهای بازاڕدا دروست کردووە : ئامازۆن و ئەپڵ و مایکرۆسۆفت .
جەیمس بۆیسەرگ دادوەری فیدراڵی ڕایگەیاند لیژنەی سکاڵاکان پشتڕاستکردنەوەی دەرنەبریوە کە فەیسبوک خاوەنی لەسەدا 60 ی بازاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و نەیان توانیوە بەڵگەی پێویست بخەنە بەردەست دادگا .

___

پیاوێک بەهۆی ساختەکاری و وەرگرتنی چەندین ملیۆن کرۆنی سویدی سزادەدرێت

nusar1

ئاھەنگی نەورۆز لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لە شاری کۆڵن بەرز ڕاگیرا 

KDC

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

KDC
KDC

FREE
VIEW