KDC

پرۆفایلی گوتی

ناوی تەواوی خۆزێ ماریا گوتیرێز ھێرناندیز گوتییە، لە٣١ی مانگی دەی ساڵی ١٩٧٦ لە تۆریخۆن دی ئاردیز لە دایکبووە، کە دەکەوێتە ٢٠ کم لە ڕۆژھەڵاتی ڕێگای سەرەکی نێوان (مەدرید – بەرشلۆنە) و، بە ئوتۆمبێل ٢٠ خولەکێک لە مەدرید دوورە.

بەرزی باڵای ١٨٥ سم و کێشی ٧٧ کگم و، درێسی ژمارە ١٤ی پۆشیوە و، لە یانەکانی ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی و، بێشکتاشی تورکی یاریکردووە، وێڕای یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانی، گوتی لە کۆی ٤٤٨ یاری بۆ یانەکانی ڕیاڵ و بەشیتکاش ٦٧ گۆڵی هەیە و، بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ١٣ یاریکردووە و ٣ گۆڵی هەیە.

گوتی لە ٢٢ی شەشی ١٩٩٩ لەگەڵ پێشکەشکاری بەرنامەی تەلڤزیۆنی ئەرانخا دی بینیتۆ ژیانی ھاوسەری پێکھێنا و، دوو منداڵیان بە ناوەکانی زایرا لە دایکبووی ٢٠٠٠ و ئایتۆر لە دایکبووی ٢٠٠٢ هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لێکجیابوونەوە، بەڵام وەک دوو ھاوڕێی نزیک لەگەڵ خێزانەکەی ماونەتەوە.

ھەروەھا بەشداری لە فلیمی وەرزشی کردووە، کە یەکێکیان بە ناوی ڕیال بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ و، ئەوی دیکەیان لە دیمەنێکی بەشی دووەمی فلیمی گۆڵ بوو، بە مناڵی جگە لە تۆپی پێ، ئارەزووی لە خوێندنەوە و تێنس بووە.

گوتی لە تەمەنی ٨ ساڵی و لە ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندیکردووە بە ئەکادیمیایی یانەی ریال مەدریدەوە، سەرەتا وەک ھێرشبەر و دواتر گواسترایەوە بۆ ناوەڕاست، یەکەم یاریشی لەگەڵ تیپی یەکەمی مێرەنگی لە ساڵی ١٩٩٥ بوو بەرانبەر سیڤییا کە ٤-١ بردیانەوە، گوتی لەو وەرزەدا بەشداری لە ٩ یاریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد.

دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ ڕۆڵی گوتی گرینگ تر بوو، بەشداری لە ١٧ یاریکرد و یەکەمین نازناوەکانی لەگەڵ مێرەنگی بە دەستھێنا، کە ئەو وەرزە نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیایان بە دەستھێنا، لە وەرزی دواتریش یارمەتی مێرەنگی دا بۆ بە دەستھێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ھەر لەو ساڵە بەشداری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا بۆ خوار ٢١ ساڵ و، جامی ئەوروپایان بە دەستھێنا.

وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠ گوتی بە سەرەتایەکی خراپ دەستی پێکرد و جێگای پڕکرایەوە بە کلارێنس سیدۆرف، بەڵام دواتر توانی ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە و ٦ گۆڵ لە وەرزی داهاتوو تۆماربکات، واتە ٢٠٠٠-٢٠٠١ باشترین ئاستی پێشکەش کرد بەھۆی پێکانی فرناندۆ مۆریناتس گواسترایەوە ھێڵی ھێرشبەر و، دەرفەتی زیاتر پێدرا ١٤ گۆڵی تۆمارکرد و لەگەڵ یانەکە ٢٧ەمین نازناوی لالیگایان بە دەستھێنا.

دوای کڕینی ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٢، گوتی گەڕایەوە ھێڵی ناوەڕاست و ژمارەی گۆڵەکانی ڕووی لە کەمیکرد و، ٨ گۆڵی لە ٦٣ یاری لە ماوەی دوو وەرز تۆمارکرد، بەڵام دەستێکی باڵای ھەبوو لە دروستکردنی گۆڵ بۆ ھاوڕێکانی و جارێکی دیکە توانیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و نازناوی سوپەری ئەوروپا و، نازناوی سوپەری ئیسپانیا بە دەست بھێنن لە ساڵی ٢٠٠٣.

دواتر دوای ھەڵبژاردنی ڕامۆن کاڵدیرۆن وەک سەرۆکی یانەکە و دەنگۆی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ریکاردۆ کاکا، داھاتووی گوتی دیار نەبوو و زۆر نەمابوو بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام دواتر گوتی بڕیاری مانەوەی دا و کاکا ش لە ئیتاڵیا مایەوە.

لەگەڵ وازھێنانی یەکجارەکی زەینەدین زیدان، گوتی خۆی لە پێگەی دروستکەری یارییەکانی یانەکەی بینیەوە، پاسە کورت و درێژە کەم وێنەکانی سەرنجی ھەموولایەکی ڕاکێشا و، لە ماوەیەکی کەمدا وەک یەکێ لە باشترین یاری دروستکەرەکانی جیھان ناوبانگی پەیداکرد، بە تایبەت کاتێک لە ٦ی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٧ تەنیا ٣٢ خولەک یاریکرد بەرانبەر سیڤییا و توانی ٢ گۆڵ بۆ ھاوڕێکانی دروست بکات و، ٣٠ھەمین نازناوی لالیگا بەدەست بھێنن .

لە ١٠ی مانگی دووی ساڵی ٢٠٠٨ گوتی یەکێ لە باشترین یارییەکانی ژیانی وەرزی بەرانبەر ڤالۆدۆلید پێشکەشکرد، کاتی توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و چوار گۆڵیش دروست بکات لە یەک یاریدا، لەو یارییەی ریاڵ مەدرید بە ٧ گۆڵی بێ بەرانبەر سەرکەوتنی بە دەستھێنا و، دواتر لە یاری بەرانبەر نۆمانسیا، گوتی گۆڵی ژمارە ٥٠٠٠ لە مێژووی یانەکە تۆمارکرد.

لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ گوتی بە ئاستێکی بەرزەوە بەردەوام بوو لەگەڵ یانەکەی، بەڵام بەھۆی پێکان زۆر بە کەمی دەبینرا و ڕیکاردۆ کاکا جێگرەوەی بوو، دواتر لە دۆڕانە مێژووییەکەی یانەکە بەرانبەر ریاڵ ئەلکۆرکۆن بە ئەنجامی ٤-٠ دوای کۆتایی ھاتنی نیوەی یەکەم، کێشە و دەمەقاڵێ لە نێوان گوتی و ڕاھێنەر مانوێل پلیگرینی سەری ھەڵدا و، لە ئەنجامدا گوتی بۆ چەندین یاری لە یانەکە دوورخرایەوە بە بیانووی پێکان.

بەڵام ناوبراو دواتر گەڕایەوە و لە دواین یارییەکانی یانەکەی، بە ئاستێکی قەشەنگ دەرکەوت و پاسە کەم وێنەکانی لە ھەموو شوێنێکی یاریگا دەبینرا، ھەتاوەکو لە ٨ی دووی ئەمساڵدا دواین یاری خۆی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدا، لەو یارییەی جارێکی دیکە وتی بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و، یارییەکەیان بە ئەنجامی ٥-١ بردەوە لە یانەی ریال مایۆرکا.
گوتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی بەشداری لە ١٤ یاری کردووە، بەڵام پێشتر لەگەڵ ھەڵبژاردەکانی خوار ١٩ ساڵ و خوار ٢١ ساڵ توانویێتی جامی ئەوروپا بباتەوە، لە ٢٦ی جولای ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی بەیانەی بێشکتاش تورکی کردووە، ھەر لەگەڵ ئەم یانەیەدا توانی خولی ناوخۆی تورکیا بەدەست بھێنیت لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١١ بۆندەکەی لەگەڵ یانە تورکیەکە ھەڵوەشاندەوە و، لە ئێستادا یاری بۆ ھیچ یانەیەک ناکات، واتە بەشیوەیەک لە شێوەکان وازی لە یاری تۆپی پێ هێنا.

بەشدارییەکانی:
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا: ١٩٩٧-١٩٩٨ ، ١٩٩٩-٢٠٠٠ ، ٢٠٠١-٢٠٠٢
جامی سوپەری ئەوروپا : ٢٠٠٢
جامی جیھانی یانەکان: ١٩٩٨ ، ٢٠٠٢
خولی ئیسپانی: ١٩٩٦-١٩٩٧ ، ٢٠٠٠-٢٠٠١ ، ٢٠٠٢-٢٠٠٣ ، ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ، ٢٠٠٧-٢٠٠٨
سوپەری ئیسپانیا: ١٩٩٧ ، ٢٠٠١ ، ٢٠٠٣ ، ٢٠٠٨ خولی تورکیا لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١ جامی جیھانی لاوانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی، لە ساڵی ١٩٩٥
جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ژێر تەمەنی ٢١ ساڵی، لەساڵی ١٩٩٨

___

گەنجێکی کورد لە وڵاتی سوید کوژرا

nusar1

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەفسەری پلە باڵا لەکەرکوک دەرچوو

KDC
KDC

FREE
VIEW