ئەکادیمیای هۆلیهۆد وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ لە مەسیمەکانی ئۆسکار بێبەشکرد ،ئەمەش لە کاردانەوەی زللـهیهك ،کەله بناگوێی كریس رۆكی پێشکەشکاری رێورەسمیدابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دابوو
ئەکادیمیاکە رازی بوو بە داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ویل سمیث هەفتەی ڕابردوو، بەڵام خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری نەکێشایەوە، کە مانگی ڕابردوو بۆ ڕۆڵەکەی لە “کینگ ڕیچارد” وەرگرتبوو.
سەرۆکی ئەکادیمیام دەیڤد ڕوبین و بەڕێوەبەری گشتی دۆن هەدسۆن، لە نامەکەدا ڕوونیکردەوە، کە ماوەی 10 ساڵ قەدەغەکردن لە 8ی نیسانی 2022ەوە بەڕێوەدەچێت و، هەموو ئەو چالاکییانەش دەگرێتەوە کە لەلایەن ئەکادیمیاوە ڕێکدەخرێت، نەک تەنیا ئۆسکار.
کینی ڕۆک برای کریس ڕۆک، بە ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمزی گوت، کە سمیث، کریس ڕۆکی بەکەم زانی لە بەرانبەر ملیۆنان کەس، کە سەیری بەرنامەکەیان دەکرد