KDC

هەڵمەتی پشتگیرو هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ،زیاتر لە 10ملیار یۆرۆ کۆکراوەتەوە

هەڵمەتی پشتگیرو هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ،کەلەلایەن یەکێتی ئەوروپا و کەنەداوە سەرپەرشتی دەکرا ،زیاتر لە 10ملیار یۆرۆیان بۆ ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە

ئەمەو ئورسولا ڤۆن دێرلیین سەرۆکی کۆمیسیۆن یەکێتی ئەوروپا لە وارشۆ ڕایگەیاند کە هەڵمەتێکی بەخشینی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (گلوبل سیتیزن )بەپاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆک وەزیرانی کەنەدی جەستن ترودۆی ،بڕی 10,1ملیار یۆرۆیان کۆکردۆتەوە
هەر بەوەشەوە ناواستن ڤۆن دێر لیین، ڕایگەیاند ،کاتێک شەڕ کۆتایبێت ، ئێمە لە یارمەتیدانی گەلی ئۆکرانی بەردەوامین ، لەپێناو بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیان هاوکاردەبین

لە مەراسیمی کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (گلۆبل سیتیزن) ژێر دروشمی ( ستاند اب فوری یۆکراین ) و بەهاوکاری یەکێتی ئەوروپا و کەندا ،بڕی 10,1ملیار یۆرۆیان بۆ پشتگیری ئۆکرانیا لە بەرمبەر هێرشی داگیرکار ڕوسیا کۆکردۆتەوە

هەروەها ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش وتارێکی ڤیدیۆیی پێشکەش کرد و وتی کە “بوێری و ئازایەتی ئۆکرانیا هەموو جیهانی دیموکراتی یەکخست” داوای لە ڕۆژئاوا کرد سزای زیاتر بەسەر بانکەکانی ڕووسیادا بسەپێنێت و کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕاگرن

لەلایەکی ترەوە لەلایەن هونەرمەندانی وەک ئێلتۆن جۆن، ئالانیس مۆریسێت، بیلی ئیلیش، ئانی لێنۆکس و کریس ڕۆک بەشداری هەڵمەتەکە بوون شانبەشانی سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەی کە بە ناوی وڵاتەکانیان بەڵێنیان دا بە کۆکردنەوەی چەند ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانی دابین بکەن

جێی باسە بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ( UNHCR )لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا لە 24مانگی دووی 2022،نزیکەی 4.3ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا ئاوارەی دەرەوەی وڵات و نزیکەی 7,1ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی لە ناوخۆی وڵات ئاوارەبوون

سۆران حەسەن

___

میدیاکانی ئەوروپا :کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازارو ئەشکەنجە دراون

nusar1

ئەمەریکا هۆشداری لەهەر هاوکارییەکی سەربازی چین بۆ ڕووسیا دەدات

nusar1

ئەمریکا هەڕەشەی سزا لە ئێران دەکات ئەگەر کەشتییەکان چەک لە ئەتلانتیکەوە بگوازرێنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW