KDC

ئەڵمانیا لەهاوکاری چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا خۆپارێزی دەکات

لەسەرەتایی کێشەی ڕوسیا و ئۆکرانیا تا دەستپێکردنی شەڕ ، ئەڵمانیا وەک وڵاتێکی بەهێزی ناو یەکێتی ئەوروپا خۆپارێزیکردووە ،لە بەرامبەر سزاکان و هاوکارییەکان لە ئاستێک تا دواهەنگاو ماوەتەوە
هەرچەندە ئەڵمانیا پشتگیری گەلی ئۆکرانیا و سزاکان دژی ڕوسیا دەکات ،لەگەڵ ئەوەشدا نایەوێت دەستپێشخەری ڕوداوەکان بێت
ڕاگەیاندەکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە ،ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە هاوکاری چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا لە بەرامبەر داواکاری ئانالینا بیر بوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا خۆپارێزی کردووە.
لەمبارەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند :کە
ئەڵمانیا چەکی بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە ،وبەردەوامیش دەبێت ،بەڵام بابەتی هاوکاری چەکی قورسی سەربازی ئەوە لە یەکێتی ئەوروپا باس و گفتگۆی لەسەر دەکەین ،با هاوکاریەکان بە کۆمەڵ بێت و نەک تاک لایەنە
لەدرێژەی لێدوانەکەی شولتس ڕایگەیاند ،داوایەکی لە شێوەیە جێی بایەخی ئێمەیە ،لەوبارەوە لێکۆڵینەوە و گفتگۆی لەیەکێتی ئەورپا لەسەر دەکەین
هەرچەندە ئەڵمانیا بە چەکی سوک و ماناوەند وەک موشەکی بەرگری ئاسمانی و چەکی دژە تانک و چەکی ئۆتۆماتیکی هاوکاری ئۆکرانیای کردووە
بەڵام بیربوک داوای کردبوو ،کە هاوکارییە سەربازییەکان فراوان بکرێن ،کە فرۆکەی شەڕکەر و تانک و تۆپی دوورهاێژیش بگرێتەوە

ئانلینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دووپاتی کردەوە کە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پلانی داناوە هاوکارییە سەربازییەکان فراوان بکەن و ئاسایشی ئۆکراینیەکان تەنها بە چەک ناکرێت بەڵکو پشگیر کردنیان زۆر پێویستە بۆیە وەک دۆستی گەلی ئۆکرانی فراوان کردنی هاوکارییە سەربازییەکانیش زۆرتر دەکەین

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا دابینکردنی سوتەمەنی بەڕێژەی لە سەدا چل لەسەر ڕوسیا بووە ،ئێستاش بیرۆکەی فراوانکردنی سزاکان و دوورکەتنەوەی یەکجاری لە ڕوسیا بێ جێگروەیەک زیانە ئابورییەکانی بۆ ئەڵمانیا زۆر زیاترە وەک لە ڕوسیا ،هەروەک چۆن
کریستیان لیندنەر وەزیری دارایی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا ناتوانێت بەبێ دابینکردنی جێگرەوەیەک ،بڕینی گازی ڕووسی لە کاتی خۆی ئەنجامی بدات و زیاتر لە ڕووسیا زیانی ئابوری بۆ ئەڵمانیا هەیە

سۆران حەسەن

___

بیرمینگهام : ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ڕێکخراوە کوردییەکان ئەنجام دەدات

nusar1

ئەڵمانیا:پرۆژەیاسایەک هەلی مانەوەی هەمیشەی بۆ پەنابەرانی ڕەتکراوە دابیندەکات

nusar1

ئەڵمانیا تاکۆتای ساڵ ،کۆتایی بە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW